وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یمانی داوه کۆمه‌ککردنه‌کانی بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دووبه‌رابه‌ر بکات، که تایبه‌ت ده‌بن به‌و یارمه‌تیدانه له‌شـکریـیانه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ناگرنه‌وه.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌و کۆمه‌کـکردنانه‌ی ڕاگه‌یاند له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی تورکیادا که له نێوان ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و 11 وڵاتی دۆسـتی سوریادا بوو.
ئه‌و 123 ملیۆن دۆلاره‌ی ئه‌مه‌ریکا په‌یمانی داوه، بڕی ته‌واوی کۆمه‌ککردنه‌که ده‌گه‌یه‌نێته 250 ملیۆن دۆلار که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه دابینده‌کرێت بۆ ئه‌و جۆره کۆمه‌که له‌شـکریـیانه‌ی ته‌نها که‌ره‌سته و که‌ل‌وپه‌لی سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه، نه‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ته‌واوی کۆمه‌کـکردنه‌کان له ڕێگه‌ی له‌شـکری ئازادی سوریاوه ده‌بن که بنکه‌ی ئه‌م له‌شـکره‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان له تورکیایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و وه‌زیره‌نه‌کان و ئه‌و وڵاتانه‌ش که به‌شـداریـیان له‌و کۆبووه‌وه‌یه‌دا کردووه، وابه‌سته‌یی خۆیان ڕاگه‌یاندووه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها بۆ یه‌که‌م بژاره‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌کی ئاشـتیـیانه‌ی قه‌یرانی سوریا، به‌ڵـکو وابه‌سـته‌یی و متمانه‌ش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هه‌موو کۆمه‌کـکردنه‌کان له ڕێی سه‌رکردایه‌تی باڵای له‌شـکریـیه‌وه و ئه‌مه‌ش له ڕێی جه‌نه‌ڕاڵ ئیدریسه‌وه ده‌کرێت.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ که له لایه‌ن به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌کراوه.