لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مه‌ریکایی پارچه‌کانی هه‌ردوو بۆمبه‌که‌ی بۆستنیان کۆکردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له نزیک هێلی کۆتایی یاری ماراسۆنی ئه‌و شـاره‌دا ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س و برینداربوونی 176 که‌سی دیکه.
لێـکۆڵه‌ره‌وان وێنه‌ی پارچه‌ی ئه‌و دوو مه‌نجه‌ڵی زووپهزهی ته‌قینه‌وه‌کانیان پـێ ئه‌نجامدرابوو بڵاوکردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی باتریـیهک که دوو وایه‌ری ڕه‌نگ سوور و ڕه‌شی پـێوه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێشـتا که‌س نیـیه گومانی لێـبکه‌ن هێرشه‌که‌ی ئه‌نجامدابێت و ئێسـتا سه‌رقاڵی سه‌یرکردنی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ن که له کامێراکانی نزیکی شوێنی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌دا گیراون.
پـۆلیس داوا له هاوڵاتیـیان ده‌کات هه‌ر زانیاریـیه‌کیان هه‌بێت پـێـیان وابێت یارمه‌تی ده‌دات له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌که، پـێـیان بڵێن. ده‌شڵێت هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 2 هه‌زار که‌س زانیاریـیان داوه.
ده‌زگای پـۆلیس و ئاگرکوژێنه‌وه‌ی بۆستن بڕیاری داوه 50 هه‌زار دۆلار وه‌ک خه‌ڵات بدات به هه‌ر که‌سێـک زانیاری بدات و بـبێته مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌نجامده‌ر یان ئه‌نجامده‌رانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که.