ده‌یڤد په‌تریه‌س سه‌رۆکی پـێشـووی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA جارێـکی دیکه داوای لێـبوردنی کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه سۆزداریـیهی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوسهرێـتیدا له‌گه‌ڵ ژنێـکدا هه‌یبوو که بووه مایه‌ی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی له پـۆسته‌که‌ی.
شه‌وی سێشه‌ممه له زانکۆی سـاوثرن کالیفۆرنیا له شـاری لۆس ئه‌نجلس، ده‌یڤد په‌تریه‌س له ئاهه‌نگێـکی فه‌رمیدا له به‌رده‌م نزیکه‌ی 600 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی دێرین و نوێ ، دووباره داوای لێبوردنی له خێزانه‌که‌ی و هه‌موو هاوڕێ و دۆسـتانی کرد له‌سه‌ر ئه‌و ئازارانه‌ی پـێی گه‌یاندبوون به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی هه‌یبوو له‌گه‌ڵ نووسه‌ری ژیانـنامهکهی (پاولا برۆدوێڵ) . گوتی " به ته‌واوی د‌رکی پـێده‌که‌م وێنه‌م له به‌رده‌می خه‌ڵـکدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر گۆڕاوه."
گوتیشی " هه‌روه‌ها د‌رکی پـێده‌که‌م خۆم بهرپـرسیارم له‌وه‌ی به‌سه‌رمدا هات."
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م جاره ده‌یڤد په‌تریه‌س له شوێنێـکی گشتیدا ده‌ربکه‌وێت له پاش وازهێنانی له پـۆسته‌که‌ی له مانگی یازده‌دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی ده‌یڤد په‌تریه‌س به پاولا برۆدوێڵ له لایه‌ن ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئاشـکراکرا له پاش ئه‌وه‌ی پاولا نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ ژنێـک ناردبوو تاوه‌کو خۆی له په‌تریه‌س دور ڕابگرێت.