فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت عه‌بدولحه‌مید ئه‌بو زه‌ید لۆردی جه‌نگ که په‌یوه‌ندی به تۆڕی باکوری ئا‌فریکای ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بووه له مانگی دووی ڕابردوودا و له شه‌ڕێکدا له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیه‌کانی فه‌ڕه‌نسادا له وڵاتی مالی کوژراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێکی ئۆفیسی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسادا هاتووه به‌بێ هیچ چه‌ندوچونێک کوژرانی ئه‌بو زه‌ید پشتڕاست کراوه‌ته‌وه و ئه‌م کوژرانهشی به ههنگاوێکی گرنگ له شه‌ڕی دژه تێرۆردا له ئافریکا ناودێر کردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو سه‌رۆکی وڵاتی چاد ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ئه‌بو زه‌یدیان کوشتووه.
ئه‌بو زه‌ید ئه‌ندامێکی باڵای تۆڕی ئه‌لقاعده بووه له مه‌غریبی ئیسلامی و به‌رپرسیش بوو له کوژرانی به‌لانی که‌م دوو بارمته‌ی ئه‌وروپایی.
له ڕۆژی 11 ی مانگی یه‌کدا هێزه سه‌ربازیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا چونه ناو وڵاتی مالی بۆ لێدانی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی سه‌ر به ئه‌بو زه‌ید بوون و هه‌روه‌ها توندڕه‌وانی تریش که ده‌تیان کردبوو به سه‌پاندنی شه‌ریعه له چه‌ند به‌شێکی وڵاتی مالی له ئافریکا.