سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند که‌وا په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا ئاسایی‌بووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنیان کردووه له به‌رامبه‌ر کوشـتنی 9 چالاکوانی تورک له سـاڵی 2010 دا له میانه‌ی هێرشه‌که‌ی هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل کردیـیه سه‌ر که‌شتیـیه‌ک که هه‌وڵی شـکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌ی ده‌دا.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی به‌خۆی به ته‌له‌فون داوای لێـبوردنی له هاوتا تورکه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کردووه. گوتیشی سه‌رۆک ئۆباما به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌وه‌ی ئیسرائیل جیبهێڵێت یارمه‌تی له ئه‌نجامدانی ته‌له‌فونه‌که‌دا داوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕووداوی ئه‌و که‌شـتیـیه ئاکامی زۆر خراپـی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌بوو. تورکیا له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی خۆی کشـانده‌وه و ئاسـتی په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی و هاریکاری له‌شـکری زۆر که‌مکرده‌وه.