له سوریا چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی وڵاته‌که زیاتر له 300 که‌سیان ڕفاندووه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که، وه‌ک ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت ئه‌م کرده‌ی ڕفاندنانه به‌مه‌به‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه بووه به‌رامبه‌ر ڕفاندنی 42 که‌سی شیعه ئاینزا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له هه‌رێمی ئیدلب که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له سوننه‌کانن ده‌شێت ببنه مایه‌ی پێکدادانی ئاینزایی له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌م ڕێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ڕۆژی 5شه‌ممه ئه‌و 42 که‌سه شیعه‌یه له پاسێکدا له‌سه‌ر ڕێی ئیدلب – دیمه‌شق بوون و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش که ڕفێندراون ژن و منداڵ بوون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی سوریایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت گوتوویه‌تی هێشتا نه‌زانراوه کێ یان چ لایه‌نێک ئه‌و شیعانه‌ی ڕفاندووه.
زه‌ینه‌ب بانگورا، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ توندوتیژی سێکسی له ناوچه‌ی قه‌یرانه‌کاندا داوای ده‌سبه‌جێ ئازادکردنی خانمه ڕفێندراوه‌کانی کردووه و گوتووشیه‌تی له‌م سه‌روه‌خته‌ی قه‌یرانی سوریادا قسه و باس سه‌باره‌ت به ڕفاندنی ژنان و کچان بیستراون له لایه‌ن ڕێکخراوه چه‌کداره‌کان و ده‌ستدرێژیکردنی سێکسیانه بۆ سه‌ریان.