Accessibility links

خوێندکارێـکی قۆناغی ناوه‌ندی له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا له‌ به‌رده‌م خوێندنگه‌که‌ی به‌ گولـله‌ بریندارده‌کرێت


ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م خوێندنگه‌یه‌کی قۆناغی ناوه‌ندی له‌ شـاری ئه‌تلانتای ویلایه‌تی جۆرجیا ته‌قه‌کردنێـک ڕوویدا‌ و له‌ ئاکامدا خوێندکارێـکی ته‌مه‌ن 14 سـاڵ برینداربوو‌.
کارلۆس کامپـۆس گوته‌بێژی پـۆلیسی شـاره‌که‌ گوتی پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی پـرایز ته‌قه‌که‌ کراوه‌ و خوێندکارێـک گولـله‌ به‌ر سه‌ری که‌وتووه‌‌. گوتیشی حوێندکاره‌که‌ هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی بۆ نه‌خۆشـخانه‌ براوه‌ ئاگای له‌خۆی بووه‌. هه‌روه‌ها مامۆسـتایه‌کیش به‌ سووکی برینداربووه‌ و هه‌ر له‌وێ چاره‌سه‌ری بۆ کراوه‌.
گوتیشی خوێندکارێـک له‌سه‌ر ته‌قه‌کردنه‌که‌ ده‌سـتگیرکراوه‌.
ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ کاتێـکدایه‌ که‌ مشـتومڕێـکی زۆر له‌ نێو کۆنگرس و کۆمه‌ڵـگای ئه‌مه‌ریکادا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌ باره‌ی پـێویستی دانانی یاسا و ڕێسای نوێ بۆ کڕین و هه‌ڵـگرتنی چه‌ک له‌ وڵاته‌که‌دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ مانگی ڕابردوو له‌ شـارۆچکه‌ی نیوتاون له‌ ویلایه‌تی که‌نه‌تیکت، گه‌نجێـکی ته‌مه‌ن 20 سـاڵ به‌ چه‌که‌وه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر خوێندنگه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و له‌ ئاکامدا 20 خوێندکاری منداڵ و 6 مامۆسـتا و کارمه‌ندی خوێندنگه‌که‌ کوژران.
XS
SM
MD
LG