براک ئۆباما که پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی برده‌وه له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 ، وا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆشـکی سـپی و له به‌رده‌م میشێل ئۆبامای هاوسه‌ری سوێندی گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی خوارد.
له ڕێوڕه‌سمێـکی تایبه‌تدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ستی خسته سه‌ر ئنجیلێـکی بنه‌ماڵه‌ی خانمی یه‌که‌می وڵات میشێل ئۆباما و به فه‌رمی سوێندی خوارده‌وه وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
جێی ئاماژه‌یه به‌پـێی ده‌سـتوری ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت سه‌رۆک له 20 مانگی یه‌کدا سوێندی سه‌رۆکایه‌تی بخوات، به‌ڵام چونکه ئه‌م ڕۆژه ڕێکه‌وتی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بوو، بۆیه جارێـکی دیکه سبه‌ی دووشه‌ممه سه‌رۆک و جێـگره‌که‌ی سوێندی یاسایی ده‌خۆنه‌وه، له‌و ڕێوڕه‌سمه جه‌ماوه‌ریـیه‌ی له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی کۆنگرس‌دا سـازده‌کرێت.
براک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه جارێـکی دیکه سوێنده‌که‌ی ده‌خواته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ئنجیلێـکی سه‌رۆکی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا ئبراهام لینکن و ئنجیلێـکی ڕێبه‌ری مافه سیڤیلیـیه‌کان مارتن لوثه‌ر کنگ، ئه‌وه‌ی له 1968 دا تێرۆرکرا.
چاوه‌ڕوان ناکرێت له ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه وه‌ک ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی سـاڵی 2009 خه‌ڵـکێـکی زۆر ئاماده‌بن. له ڕێوڕه‌سمی گه‌ڕی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌س هاتبوون، به‌ڵام بۆ ئه‌م گه‌ڕه پـێشـبینی ده‌کرێت 800 هه‌زار که‌س ئاماده‌بن.