سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما خوازیاره ڕێوشوێنی نوێ بگیرێته‌به‌ر بۆ نه‌هێشـتنی تاوانی چه‌ک له وڵاته‌که‌دا، ئه‌مه‌ش شیانی هه‌یه دووچاری شه‌ڕێـکی سیاسی بکات له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به چه‌کسـازی و لایه‌نگرانیان.
سه‌رۆک ئۆباما داوای له یاسادانه‌ران کرد به خێرایی چه‌ند پـرۆژه بڕیارێـک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌سه‌ند بکه‌ن، ده‌ڵێت "پاراسـتنی منداڵان یه‌که‌م ئه‌رکی سهرشـانمانه له کۆمه‌ڵـگادا."
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ئه‌و منداڵانه‌ی بۆیان نووسیوه له باره‌ی توندوتیژیـیه‌کانی به چه‌ک له وڵاته‌که‌دا ده‌کرێن، به تایبه‌تی له پاش کوشـتنکاریـیه‌که‌ی 14 ی مانگی دوازده‌ی ڕابردووی قوتابخانه‌که‌ی شـارۆچکه‌ی نیوتاونی ویلایه‌تی کهنتیکت، ئه‌وه‌ی تیایدا 20 منداڵ و 6 مامۆسـتا کوژران.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و ڕۆژه‌ی به خراپـترین ڕۆژی خۆی داده‌نێت له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌یدا هه‌تا ئێسـتا.
ئۆباما پـێشـنیار ده‌کات ئه‌و چه‌کانه قه‌ده‌غه بکرێن که بۆ هێرشکردن به‌کاردێن، هه‌روه‌ها لێـکۆینهوهی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و که‌سـانه بکرێت که داوای مۆڵه‌تی هه‌ڵـگرتنی چه‌ک ده‌که‌ن.