به‌رپرسانی باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و چین دوێنێ کۆتایـیان به دوو رۆژی وتووێژه‌کانی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات هێنا و ستایشی پـێشڕه‌وی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی ئابوریان کرد ، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو مه‌زنترین وڵاتی ئابوری ئاڵۆزکردووه.
کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ساڵانه‌ی بازرگانی، ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ له واشنتن به‌سترا، یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رز بوو له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ خولی دووهه‌می سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له چین ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌ی ده ساڵدا روویدا.
چێنگ دێمینگ وه‌زیری بازرگانی چینی ده‌ڵێت؛ وڵاته‌که‌ی چاره‌سه‌ری نیگه‌رانیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات، ئه‌وانه‌ی له باره‌ی دروستکردنه‌وه‌ی کاڵا ئه‌مریکایـیه‌کانه‌وه هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند بۆ پاراستنی مافی خاوه‌ندارێتی بیرۆکه و داهێنانه‌کان و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی دڵنیابوون له‌وه‌ی ئۆفیسه‌کانی حکومه‌تی چینی و بانقه‌کانی ده‌وڵه‌ت، سۆفتوێره دزراوه‌کان به‌کار نه‌هێنن. نابراو گوتیشی واشنتن به‌ڵێنی داوه هه‌نارده‌کردنی ئامێری ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌توو ره‌وانه‌ی چین بکات و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که واشنتن مامه‌ڵه‌یه‌کی ره‌وایانه بکات له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیانه‌ی چینی ئه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له نێو ئه‌مریکادا ده‌که‌ن.