له‌شکری میسر تانک و زرێپۆشه‌کانی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی کۆماری بڵاوکردۆته‌وه، پاش ئه‌و پێکدادانه‌ی له نێوان لایه‌نگران و دژه‌به‌رانی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر ڕوویدابوو.
له‌و پێکدادانانه‌دا پێنج که‌س کوژراون و زیاتر له 350 که‌سیش له قاهیره بریندارن له‌م دوو ڕۆژی توندوتیژیانه‌ی وڵاته‌که‌دا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌شکری میسر به‌لانی که‌م 5 تانک و 2 زرێپۆشی له ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی میسردا داناوه.
ئیلیزابێت ئارۆت، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شوێنی ڕووداوه‌کانه‌وه له قاهیره ده‌ڵێت توندوتیژیه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستیان پێ‌کرد کاتێک لایه‌نگره ئیسلامیه‌کانی سه‌رۆکی میسر په‌لاماری خۆپیشانده‌رانیان دا که ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر به فرمانێکی مانگی ڕابردووی سه‌رۆک موحه‌مه‌د مورسی.
به‌پێی ئه‌و فرمانه ده‌سه‌ڵاته‌کانی موحه‌مه‌د مورسی له سه‌روی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌وه ده‌بێت و هیچ لایه‌نێکیش ناتوانێت پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌کانیدا بکات.
ئارۆت ده‌ڵێت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نگرانی سه‌رۆکی میسر له قاهیره پیاوانی ڕیشدار بوون و ڕێک هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی ئیخوانولموسلمینه‌کانن له میسر.، له ده‌مێکدا دژه‌به‌رانی موحه‌مه‌د مورسی بریتین له لاوان و خانمانیشی تیادان.
هه‌روه‌ها میدیای ڕۆژئاوایی ئاماژه‌شی به‌وه کردووه لایه‌نگرانی ئیخوانولموسلمین هێرشیشیان کردۆته سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان.