ده‌یڤد په‌تریه‌س ، سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریکا، واته سی ئای ئه‌ی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌به‌رده‌م کۆمیته‌یه‌کی کۆنگرێسدا ئاماده‌ده‌بێت بۆ پرسیار و وهڵامکردن له‌سه‌ر ڕووداوه خوێناویه‌که‌ی ڕۆژی 11 سه‌پتێمبه‌ر که له کونسوڵخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له شاری به‌نغازی لیبیا ڕوویدا.
په‌تریه‌س له‌به‌رده‌م کۆمیته‌ی زانیاریه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده ده‌بێت و ئه‌م دانیشتنه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له پشت ده‌رگای داخراوه‌وه ده‌بێت.
ئاماده‌بوونی په‌تریه‌س ڕێک یه‌ک هه‌فته پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی دێت پاش ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فێدراڵی واته ئێف بی ئای په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نێوان په‌تریه‌س و پاولا برۆدوێل ی ئاشکراکرد که ئه‌م په‌یوه‌ندیه نیگه‌رانی له‌سه‌ر ئاستی ئاسایشی نیشتیمانی دروستکرد.
له‌و دانیشتنه‌دا په‌تریه‌س باس له سه‌ردانه‌که‌ی ده‌کات بۆ لیبیا که به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه کردن بووه له‌و هێرشه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی کریسۆفهر ستیڤنس ، باڵیۆزی ئه‌مریکا و سێ دیپلۆماتی تری ئه‌مه‌ریکایی.
په‌تریه‌س له‌به‌رده‌م کۆمیته‌یه‌کی تری سیناتیشدا ئاماده ده‌بێت. سه‌رۆکی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ش ده‌ڵێت هێشتا ڕۆژێک دیار نه‌کراوه بۆ ئه‌و دانیشتنه‌ی سینات.