وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاگاهی دا له‌وه‌ی په‌له نه‌کرێت له حوکمدان به‌سه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ جان ئه‌ڵن گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان.
له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دمسی فه‌رمانده‌ی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا و هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، په‌نێتا ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕاگه‌یاند.
په‌نێتا گوتیشی جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڵن کاره‌که‌ی خۆی زۆر به باشی له سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ئه‌نجام ده‌دات و زۆر بڕوای پـێـیه له سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کاندا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌ندرێ فۆ ڕاسمۆسن سـکرتێری گشـتی ناتۆ له باره‌گای خۆی له برۆکسل، ئه‌ویش گوتی متمانه‌ی ته‌واوی له جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڵن هه‌یه، وه وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی لێـهاتوو له ئه‌فغانسـتان ده‌رکه‌وتووه. گوتیشی بوون یان نه‌بوونی په‌یوه‌ندی جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڵن به ژنێـکه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به ناتۆوه نیـیه و ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی‌یه.
هێله‌ری کلنتنیش گوتی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا باسیان له مه‌سه‌له‌که‌ی جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڵن کردووه، به‌ڵام هیچ کامیان نیگه‌رانیـیان ده‌رنه‌بڕیوه له باره‌ی ئه‌رکه‌که‌ی له ئه‌فغانسـتاندا.