سه‌رۆک ئۆباما به براوه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی نزیکی ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی ئۆباما له‌وانه‌ی میت ڕامنی ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی له‌وێ، ئه‌نجامه‌که دواکه‌وت.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردن له فلۆریدا ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما 50% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه و میت ڕامنیش ته‌نها 49.1% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه. ده‌شڵێن نزیکه‌ی 74 هه‌زار ده‌نگ جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی جیاوازی له 0.5% زیاتره، بۆیه پـێویست به دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ناکات.
سه‌رۆک ئۆباما به بردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی فلۆریدا که 29 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه، ژماره‌ی ئه‌و بازنانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون ده‌بێته 332 ، له کاتێـکدا میت ڕامنی ته‌نها 206 بازنه‌ی بردۆته‌وه.
به‌پـێی یاساکانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر کاندیدێـک 270 بازنه له کۆی 538 بازنه‌ی وڵاته‌که به‌رێته‌وه، ئه‌وا به براوه داده‌نرێت.
سه‌رۆک ئۆباما جگه له بازنه‌کان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زیاتری ئه‌مه‌ریکایی ده‌نگیان بۆ داوه و به‌پـێی ئه‌نجامه‌کان 61,811,225 که‌س ده‌نگیان بۆ براک ئۆباما داوه و 58,580,193 که‌سیش ده‌نگیانیان بۆ میت ڕامنی بووه.