جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ده‌یڤد په‌تریۆس، ئه‌و پـیاوه‌ی که سـتایشی ڕۆڵی کرا له گۆڕینی ڕه‌وشی جه‌نگ له عێراق، ناوبراو وه‌ک سه‌رۆکی ئاژانسی زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA ده‌ستی له پـۆسته‌که‌ی کێشـاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ ژنێـکدا.
ده‌یڤد په‌تریۆس نووسراوێـکی بۆ به‌رپـرسـانی CIA ڕه‌وانه‌کرد و تیایدا داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی له پـۆسـته‌که‌ی کرد و ڕۆژی هه‌ینی پـێشـکه‌ش به سه‌رۆک ئۆبامای کرد. له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ڕه‌فتاری له‌م جۆره له ڕابه‌رێـکدا کارێـکی نابه‌جێـیه و مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه.
له نامه‌که‌شیدا جه‌نه‌ڕاڵی پـێشـوو ده‌ڵێت کارکردنی له‌گه‌ڵCIA ، ئه‌وپه‌ڕی مایه‌ی شـانازی بووه. پاشـان سوپاسی کارمه‌ندانی کرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌یکه‌ن که به ئه‌وپه‌ڕی مه‌زنی له‌قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌هۆی خزمه‌تی به درێژایی ژیانی له له‌شـکردا و هه‌روه‌ها وه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای CIA ، ده‌یڤد په‌تریۆس وڵاتمانی سه‌لامه‌تـتر و به‌هێزتر کردووه.
هاوکات ڕاپـۆرته‌کانی میدیا ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیه ناشه‌رعیـیه‌که‌ی ده‌یڤد په‌تریۆس له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه‌دا له‌و ده‌مه‌دا ئاشـکرا بوو، کاتێـک ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ده‌سـتیان به لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ پاوڵا برۆدوێڵی ڕۆژنامه‌نووس کرد، ئه‌وه‌ی ژیانـنامه‌ی ده‌یڤد په‌تریۆسی نووسیوه، وه‌ک ده‌ڵێن گوایه هه‌وڵی دابوو ده‌سـتی به زانیاریـیه نهێنیـیه‌کان و ئیمه‌یڵه‌کانی جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریۆسـدا بگات.