به‌پـێی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، ژماره‌ی ژنان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا زیادیانکردووه.
ئه‌نجومه‌نی سینات که ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی 100 سیناتۆره، وا ئێسـتا 20 یان ده‌بن به ژن. له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له کۆی 435 ئه‌ندامه‌که‌ی به لایه‌نی که‌م 81 ی ده‌بێت به ژن.
له هه‌ندێـک ویلایه‌تیش بۆ یه‌که‌م جاره ژن بـبێته سیناتۆر، له‌وانه ویلایه‌تی ماسه‌چوسس که له‌وێ ئێلیزابێـث وارنی دیموکرات به‌سه‌ر سیناتۆر سکه‌ت براونی کۆماریدا سه‌رکه‌وت. له ویلایه‌تی نبراسکاش دب فیشه‌ری کۆماری له سـیناتۆر بۆب کێری کۆماری برده‌وه.
بۆ یه‌که‌م جاریش له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا ویلایه‌تێـک هه‌موو پـۆسته‌کان که‌وتنه ده‌سـتی ژنانه‌وه. له ویلایه‌تی نیوهامشه‌ر خانم ماگی حه‌سه‌ن پـۆستی فه‌رمانڕاوای ویلایه‌ته‌که‌ی به‌ده‌سـتهێناوه. هه‌روه‌ها جه‌ین شاهین و کێڵی ئایۆت هه‌ردوو کورسی ویلایه‌ته‌که‌یان له ئه‌نجومه‌نی سینات پـڕده‌که‌نه‌وه و ئان کۆسته‌ر و کارڵ پـۆرته‌ر ده‌بنه نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا. ئه‌م خانمانه هه‌ر هه‌مووشیان دایکن.
چاودێران ده‌ڵێن له ماوه‌ی 20 سـاڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ژنان له کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکادا ده هێنده زیادیکردووه.