جارێکى تر پرسى بە پارێزگاکردنى قەزاى تەلەعفەر دەورژێندرێتەوە و ئەنجومەنى قەزاى تەلەعفەر لە کۆبونەوەیەکى فراواندا لەگەڵ سەرۆکى یەکە ئیداریـیەکان و کەسایەتى عەشائیرى و قایمەقامیەت و موختارەکان هاو هەڵوێستى خۆیان بۆ بە پارێزگاکردنى قەزاکەیان دووپات کردەوە .
محەمەد عەبدولقادر سەرۆکى ئەنجومەنى قەزاى تەلەعفەر لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت لەوەتاى ساڵى 1960 وە تەلەعفەر دەبوایە بکرایە بە پارێزگا، ئەویش بەهۆى زۆرى ژمارەى دانیشتوانهکهی و فراوانى سنوورى جوگرافیاى شارەکە. دەشڵێت هەموو پێکهاتەکانى قەزاکە گەیشتنە ئەو بڕوایەى کە بوونى تەلەعفەر بە پارێزگا خزمەت بەهەمووان دەکات. گوتیشی سەرۆک کۆمار بەڵێنى ئەوەى پێداوین کە کار بۆ بەدیهێنانى خواستى دانیشتوانى تەلەعفەر بکات.