له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕکردنی چه‌ند کورسیـیه‌کی ئه‌ندامانی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوێنێ سێشه‌ممه، هاوسه‌نگی هێزه‌کان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات زۆربه‌ی وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سینات‌دا، دیموکراته‌کان یه‌ک کورسی زیاتریان به‌ده‌سـتهێنا و کۆماریـیه‌کانیش یه‌کێـکیان له‌ده‌سـتدا. واته له ئه‌نجومه‌نی سیناتی سـاڵی ئاینده‌دا به لایه‌نی که‌م دیموکراته‌کان 51 ئه‌ندامیان ده‌بێت و کۆماریـیه‌کانیش 44 کورسی و 2 ئه‌ندامی بێ لایه‌نیش ده‌بن، ئه‌مه له کاتێـکدا هێشـتا چاره‌نووسی 3 کورسی یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشـدا که‌مێـک گۆڕانکاری ڕوویداوه. هه‌تا ئێسـتا له کۆی 435 کورسی ئه‌نجومه‌نه‌که، کۆماریـیه‌کان 233 کورسیان بردۆته‌وه و دیموکراته‌کانیش 187 کورسین به‌ڵام هێشـتا 15 کورسی یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه بۆ کێ ده‌بن.
پـێشبینی ده‌کرێت جۆن باینه‌ری کۆماری که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، له پـۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه. شه‌وی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ده‌نگده‌ران کۆماریـیه‌کانیان هه‌ڵبژارده‌وه بۆ ڕابه‌رایه‌تیکردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆیه ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له ڕێگه‌گرتن له ده‌رکردنی هه‌ر بڕیارێـک بۆ زیادکردنی باج.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆک ئۆباما خوازیاره ڕێژه‌ی باج به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نانه‌دا زیادبکرێن که سـاڵانه به لایه‌نی که‌م ملیۆنه‌ها دۆلار په‌یدا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی باشکردنی باری خراپی ئابوری وڵاته‌که که به‌شێـکی زۆری چینی هه‌ژار و مامناوه‌ندی وڵاته‌که‌ی خستۆته بارێـکی سه‌ختی ژیانه‌وه.