یه‌کێتی ئه‌وروپا سـزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به پـێشـێلکاریـیه زه‌قه‌کانی حکومه‌تی ئێرانی دا به‌رامبه‌ر به ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به ڕازینه‌بوونی ئێران دا سه‌باره‌ت به هاوکاریکردنی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕووی نیگه‌رانیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانه‌وه، له نێویاندا شیانی "ڕه‌هه‌ندی له‌شـکری" ئه‌و به‌رنامه‌یه.
بڕیاری به‌ربه‌سـته نوێـیه‌کان له دژی که‌رته‌کانی دارایی و بازرگانی و وزه و هاتوچۆکردنی ئێرانن. یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت " ئامانجی سـزا نوێـیه‌کان له دژی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانه، هه‌روه‌ها له دژی داهاتی ڕژێمی ئێرانه که بۆ په‌ره‌دان به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یان به‌کاری ده‌هێنن، به‌ڵام خه‌ڵکانی ئێران بریتی نین له ئامانجی ئه‌م سـزایانه." کارگێڕی گشـتی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا که هاوکات نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی 5+1 ، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی که پـێـکهاتووه له پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا بۆ دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئێران، کاثرین ئاشتون ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م سـزایانه بریتـیه له ناچارکردنی ڕابه‌رانی ئێران بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوسـتاندنی جدی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆشـحاڵی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپایی بۆ ئه‌م سـزایه نوێـیه کاریگه‌رانه. گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی ده‌ڵێت " ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه هه‌وڵه‌کان پته‌و ده‌کات له ڕووی گوشارهێنان بۆ په‌راوێزخسـتنی حکومه‌تی ئێرانی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونیان له هه‌ڵوێستی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی جێبه‌جێـکردنی ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی ئه‌سـتۆیان و ڕتکردنه‌وه‌ی هاوکاریکردنی ته‌واوی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی."
به‌ڕێز کارنی ئاماژه‌ی به‌وه دا به‌هۆی بڕیاره‌کانی ڕابه‌رانی ئێرانه‌وه ئابوری ئێران زیانی پـێگه‌یشـتووه و ده‌ڵێت خودی حکومه‌تی ئێرانی خۆیان به‌رپـرسیاری ڕه‌وشی ئابوری ئێرانن و په‌راوێزخسـتنی وڵاته‌که‌یانن. ناوبراو ده‌ڵێت ڕابه‌رانی ئێران به هۆشـداریـیه‌وه ڕێبازه‌کانیان گرتووه‌ته‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌بردنی ئابوریـیان و سه‌باره‌ت به بایه‌خه‌کانی بوجه‌یان و جۆنێتی ڕه‌وانه‌وه‌ی نیگه‌رانیـیه‌کانی هاوڵاتیـیانی خۆیان. ڕژێمی ئێرانی ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه پاره خه‌رج بکه‌ن بۆ په‌ره‌دان به جموجۆڵه ناوکیـیه‌کانیان له پـێشـێـلکاریـیه‌کی سه‌خت و زه‌قی ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیان و بۆ پشـتیوانیکردنی ڕژێمی دڕنده‌ی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها بۆ پـشـتیوانیکردنی کرده‌وه تیرۆرسـتیـیه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. له‌پـێناو گرتنه‌به‌ری کرده‌وه‌کانی تێـکدانی ڕه‌وشی ته‌ناهی ته‌واوی هه‌رێمه‌که.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی ده‌ڵێت ئێران ئاگای له‌و هه‌نگاوه پـته‌وانه‌یه که دیانگرینه‌به‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌یان بۆ جێـبه‌جێکردنی ته‌واوی ئه‌رکه ناوکیـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ تاووتوێکردنی پـێشـنیازه‌کانی کۆمه‌ڵی 5+1 ، هه‌روه‌ها بۆ هاوکاریکردنی ته‌واو و شه‌فافانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم ڤکتۆریا نۆلاند ده‌ڵێت هۆکاری سه‌پاندنی سـزا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یان به ئامانجی گوشـارهێنانیش دانراون بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێرانی ڕێبازیان بگۆڕن. ڤیکتۆریا نۆلاند ده‌ڵێت به‌رپـرسیارێتێـکه هه‌ر له گه‌ردنی ڕژێمی ئێراندایه. ده‌شڵێت ده‌رگاکان واڵان و مێزی دانوسـتاندنیش ئاماده‌یه، ئه‌گه‌ر ئێران به ڕاستی له خه‌می خزمه‌تی هاوڵاتیـیانی خۆیاندا بن، ئه‌وا ده‌بێت بڕیاری باشتر بده‌ن.