زۆرێک له پسپۆڕانی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌وبڕوایه‌دان ئه‌وانه‌ی هێشتا بڕیاریان نه‌داوه ده‌نگ به کام یه‌کێک له کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بده‌ن ده‌شێت دابه‌ش بکرێن به‌سه‌ر دوو به‌شدا. به‌شێکیان ئه‌وانه‌ن تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌واڵه‌کان و ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان و شیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌نه بنچینه بۆ ده‌نگدانیان و پشتیوانیکردن له یه‌کێک له کاندیده‌کان، هه‌رچی به‌شه‌که‌ی تریشیانه له پاش گفت و گۆ ته‌ن به ته‌نه‌کان بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
پسپۆڕان ده‌ڵێن هه‌ندێک هاوبه‌شی له نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌دا هه‌یه له‌وانه زۆربه‌یان بێلایه‌نن واته نه دیموکراتن و نه کۆماریشن و هه‌روه‌هاش ئه‌و یه‌کلایی نه‌بوونه‌یه که له نێوانیاندا هه‌ن، وه ده‌شڵێن ده‌نگده‌ری خۆ یهکلانهکهرهوه هه‌میشه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا به هێند وه‌رده‌گیرێن و کاندیده‌کانیش له هه‌ڵمه‌ته‌کانیاندا جا به ڕاسته‌وخۆ بێت یان به ناڕاسته‌وخۆ قسه و تێبینی و ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌که‌ن که هێشتا بڕیاری خۆیان نه‌داوه ده‌نگ به کام یه‌کێک له کاندیده‌کان بده‌ن.
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک زۆر وڵاتی تری ڕۆژئاوایی ده‌شێت ده‌نگده‌رێکی سه‌ر به لایه‌نێکی دیاریکراویش هه‌بێت به‌ڵام هاوڕا نه‌بێت له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه و دید و بۆچونی کاندیدی لایه‌نه‌که‌ی هاوسۆزه له‌گه‌ڵیدا، هه‌ر بۆیه ئه‌مانه‌ش ده‌چنه ئه‌و خانه‌یه‌وه که پێیان بگوترێت هێشتا یه‌کلا نه‌بونه‌ته‌وه.
نمونه‌ش هه‌ن که ئه‌مجۆره ده‌نگده‌ره یان به‌شدار نابێت له هه‌ڵبژاردندا یانیش ئه‌گه‌ر به‌شدار بوو ئه‌وا مافی ده‌نگدانی خۆی به‌کار ده‌هێنێت به‌ڵام ده‌نگ به هیچ یه‌کێک له کاندیده‌کان نادات. له هه‌ندێک باریشدا له‌وانه‌یه ده‌نگ به کاندیدی ڕکابه‌ر بدات.
له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ده‌نگده‌رانه کراون له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا پێده‌چێت خانمان زیاتر خۆیان یه‌کلایی نه‌کردبێته‌وه بۆ ده‌نگدان و به گشتیش له نێوان خانمان و پیاواندا زیاتر ئه‌وانه‌ی له ژێر ته‌مه‌نی 55 ساڵیه‌وه‌ن له‌وانه‌ن که بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی 6 ی یازده‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا هێشتا یهکلانهبووبنهوه ئایا ده‌نگ به براک ئۆباما بده‌ن تا گه‌ڕێکی تری چوارساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به ده‌ست بێنێته‌وه یان به مت ڕۆمنی کاندیدی کۆماریه‌کان تا ببێته سه‌رۆکی نوێی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
مایکڵ پارینت، ده‌نگده‌رێکی ئه‌مریکاییه و ده‌ڵێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگ نادات وه ده‌ڵێت گرنگ نییه به‌لایه‌وه ده‌نگ بدات چونکه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بدات یانی وه‌ها ده‌که‌وێته‌وه ده‌نگ ده‌دات به کاندیدێک که له‌گه‌ڵ بیروبۆچونهکانیدا یه‌ک ناگرێته‌وه و ده‌شڵێت ئیدی بۆچی ده‌نگ بده‌م.
مایکڵ پارینت ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌رۆک ئۆباماوه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه تهندروستیهیدا نیم چونکه ئه‌وه‌تا هه‌ر خۆم پاره‌ی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌کانی خۆم ده‌ده‌م و هه‌روه‌هاش ئه‌و ڕاو سه‌رنجانه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌ک هه‌یه‌تی، هه‌رچی په‌یوه‌ندیشی به مت ڕۆمنیهوه هه‌یه تا ئێستاش هه‌ر قسه ده‌کات و به‌رنامه‌یه‌کی وه‌های نییه بتوانێت قه‌ناعه‌تم پێ‌بکات تا ده‌نگی بده‌مێ و بڵێم جێی خۆیه‌تی ببێته سه‌رۆکی ئه‌مریکا.
به‌ڵام بۆ ده‌نگده‌رێکی وه‌ک مارتن دیس وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا، ده‌نگ بدات به کاندیدی لایه‌نه‌که‌ی ، وه‌ک ده‌ڵێت به‌لایه‌وه گرنگ نییه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی و ڕێبازی ناوخۆیی ئه‌و کاندیده‌ی لایه‌نه‌که‌ی هه‌رچیه‌ک بێت، یانیش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و کاندیده هه‌ڵه‌ش بێت.
مارتن دیس ده‌ڵێت هه‌موو سه‌رۆکه‌کان هه‌ڵه ده‌که‌ن و به پێویستی ده‌زانم پشتیوانی له لایه‌نه‌که‌ی خۆم بکه‌م و مه‌رجیش نییه سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆکی وڵاته‌که له‌گه‌ڵ ڕوانینه‌کانی هه‌موواندا بگونجێت و هه‌مووشمان ته‌با بین له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وه‌تا بۆ نمونه جۆرج ده‌بلیو بوش هه‌شت ساڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بوو ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاویش له کۆماریه‌کان هه‌بوون له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانیدا نه‌بوون.
بۆریس ترێزس، ئه‌مریکاییه‌کی به ڕه‌سه‌ن مه‌کسیکیه و هێشتا بڕیاری نه‌داوه ده‌نگ به براک ئۆباما یان به مت ڕۆمنی بدات و ده‌ڵێت به‌ڵێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌کات به‌ڵام هێشتاش ده‌یه‌وێت زیاتر له سیاسه‌ته‌کان و ڕێبازه‌کان و ڕوانینه‌کانی کاندیده‌کان بزانێت و ئه‌و سێ گفت و گۆ ته‌ن به ته‌نه‌ی هه‌ردوو کاندید کردویانه به‌س نه‌بووه بۆی تا بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی خۆی بدات.
بۆریس ترێزس ده‌ڵێت هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به خۆیه‌وه هه‌یه ، خاوه‌نی منداڵه، به‌رپرسیارێتی خێزانی له ئه‌ستۆیه، بۆیه پێویسته پێشوه‌خت زانیاری هه‌بێت کام یه‌کێک له کاندیده‌کان کار بۆ خێزانه ئه‌مریکاییه‌کان ده‌کات وه‌ک خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، باشترکردنی بژێوی ژیان ، ژینگه‌ی کارکردن و هه‌روه‌هاش ڕێبازی کامیان بۆ کۆچبه‌ران باشتره و هه‌تا دوایی، بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت تا هه‌رهیچ نه‌بێت یه‌ک دوو ڕۆژی به‌ر له هه‌ڵبژاردن بڕیار نادات ده‌نگ به کامیان بدات.
به‌ڵام نکوڵیش ناکات له‌وه‌ی له چوار ساڵی ڕابردوودا سه‌رۆک ئۆباما وه‌ک ده‌ڵێت کاری باشی کردووه بۆ کۆچبه‌رانی خه‌ڵکی ئه‌مریکای باشور.
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌رده‌که‌وێت ده‌نگی زۆربه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی خۆیان یهکلانهکردبووهوه دراوه به کام یه‌کێک له کاندیده‌کان.