ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI هه‌وڵی پلانێکی تیرۆرستی پـۆچهڵکردهوه که له‌لایه‌ن کابرایه‌کی به‌نگلادیشییه‌وه دانرابوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بانکێـکی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریکا له نیویۆرک.
پۆلیس قازی محه‌مه‌د ڕیزوانولحهق نه‌فیسی ته‌مه‌ن 21 ساڵی ده‌ستگیرکرد پاش ئه‌وه‌ی بۆمبێکی درۆینه‌یان پـێدابوو له‌و شوێنه‌ی گوایه ته‌قینه‌وه‌که‌ی لێ بکات.
کاربه‌ده‌ستانی فیدڕاڵ له ڕۆژی چوارشه‌ممه به دادوه‌رێکی نیویۆرکیان ڕاگه‌یاند نه‌فیس هه‌وڵی دابوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان بته‌قێنێته‌وه به شێوه‌یه‌کی خۆکوژی.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و له ژێر کاریگه‌ری ئه‌لقاعیده‌دا بووه، به‌ڵام به ته‌نها خۆی هه‌وڵی بۆ داوه. دراوسێکانی نه‌فیس به هه‌واڵه‌که سه‌رسام بوون.
دراوسێـیه‌کی ده‌ڵێت ئه‌مه شتێکی ترسناکه من هه‌ر بڕوا ناکه‌م تیرۆرستێک له گهڕهکهکهمدا ژیاوه. دراوسێـیه‌کی دیکه‌شی ده‌ڵێت من وام ده‌زانی که‌سێکی زۆر باشه هه‌ر گیز بڕوام نه‌ده‌کرد وه‌کو پێی ده‌ڵێن هێرش به‌ری خۆکوژ بێت.
به‌رپرسی پۆلیسی نیویۆرک ڕای کالی به په‌یامنێرانی گوت نه‌فیس له مانگی یه‌کدا هاتووه‌ته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌و مه‌به‌سته‌ی که کاری تیرۆرستی له نێو خاکی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌نجام بدات. و ده‌شڵێن که نه‌فیس له نزیکه‌وه چاودێری کراوه و هه‌رگیز مه‌ترسی نه‌بووه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی.