کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوایه‌کی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ربڕی بۆ دابینکردنی 8 ملیۆن دۆلار له بوجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ پاکسـتان ته‌رخان کراوه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نووسیویه‌تی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پـێـکهێنانی هێزێـکی تایبه‌تی 500 که‌سی ته‌رخان ده‌کرێت که ئه‌رکه‌که‌یان شه‌ڕی کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کان ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت بڕیاره ئه‌و هێزه کاربکات بۆ ڕێگه‌گرتن له زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانی که واشنتن به هێرشه‌که‌ی 11 ی مانگی نۆ تاوانباریان ده‌کات، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌نغازی و تیایدا باڵیۆز کریس ستیڤنز و 3 ئه‌مه‌ریکایی دیکه کوژران.