شه‌وی دوێنێ سێشه‌ممه گه‌ڕی دووه‌می ڕووبهڕووبهبوونهوهی سه‌رۆک باراک ئۆبامای دیموکرات و مت ڕامنی کاندیدی کۆماری له زانکۆی هافسترا له شـاری هامستێدی ویلایه‌تی نیویۆرک به‌ڕێوه‌چوو.
ڕووبهڕووبهبوونهوهکه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وان کاندی کراولی سه‌رپه‌رشتی کرا و هه‌روه‌ها وه‌ک گه‌ڕی یه‌که‌م نزیکه‌ی 90 خوله‌کی خایاند و تیایدا بابه‌ته‌کانی ناوخۆ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بوون، له‌وانه بێـکاری و باج و وزه و ئابوری و یه‌کسـانی نێوان ژن و پـێاو له بوونی ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن و مه‌سه‌له‌ی کۆچبه‌رانی نایاسایی. له مه‌سه‌له دهرهکیـیهکانیش سه‌نگی خرایه سه‌ر هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیا.
له‌م گه‌ڕه‌دا زۆربه‌ی پـرسیاره‌کان له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ده‌کران، به‌ڵام چ ئۆباما و چ ڕامنی زۆر به توندی ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه و زۆر جار قسه‌یان به یه‌کتر بڕێ و چه‌ند جارێـکیش یه‌کتریان تاوانبارکرد به‌وه‌ی ڕاستیـیه‌که ناڵێن.
ده‌رفه‌تی کار بۆ گه‌نجان
سه‌ره‌تا خوێندکارێـکی زانکۆ ڕووی ده‌می کرده هه‌ردووکیان و پـرسیاری کرد و گوتی" زۆر جار ده‌بیستم کاتێـک خوێندن ته‌واو ده‌که‌م کارم دهسـتناکهوێت. ده‌توانن دڵنیام بکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها کهسوکاریشم دڵنیا بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی له پاش ده‌رچوونم له زانکۆ ده‌توانم کارێکم ده‌ست بکه‌وێت؟."
ڕامنی له وه‌ڵامدا گوتی ده‌بێت دوو شت بکه‌ین، یه‌که‌م کارئاسانی بۆ ده‌رچووان بکه‌ین له دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی کردوویانه بۆ خوێندنه‌کانیان، پاشـان دۆزینه‌وه‌ی کار. گوتیشی له چوار سـاڵی ڕابردوو ئه‌وه سه‌خت بووه به‌هۆی خراپـی ئابوری، به‌ڵام ئه‌و ده‌زانێت چۆن ئابوری بـبوژێنێتهوه و ڕه‌وشه بگۆڕێت."
سه‌رۆک ئۆباما لای خۆیه‌وه به خوێندکاره‌که‌ی گوت " چه‌ند شتێـک هه‌ن ده‌بێت بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی ئاینده‌یه‌کی گه‌شبینت ده‌بێت، یه‌که‌م ده‌بێت هه‌لی کار له که‌رتی پـیشه‌سـازی وڵاته‌که‌دا په‌یدا بکه‌ین."
پاشـان بابه‌ته‌که‌ی بۆ ڕه‌خنه‌گرتن قۆسته‌وه و ده‌ستیکرد به هێرشکردنه سه‌ر ڕامنی و گوتی کاتی خۆی ڕامنی گوتی با واز له هه‌ندێـک که‌رت بهێنین ئیفلاس بکه‌ن.
بێـکاری
کاندی کراولی پرسیاری له ڕامنی کرد و گوتی زیاتر له 40% ی ئه‌مه‌ریکایـیه بێکاره‌کان ماوه‌یه‌کی درێژه کاره‌کانیان له‌ده‌سـتداوه، تۆ چی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ؟
ڕامنی گوتی " 23 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی بێـکارن و زۆربه‌یان ماوه‌یه‌کی درێژه بێـکارن و سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما له ماوه‌ی چوار سـاڵی ڕابردوودا نه‌یانتوانیوه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان بۆ سه‌ر کاره‌کانیان بگه‌ڕێنـنه‌وه و ئێسـتا ژماره‌یه‌کی که‌متری خه‌ڵـکی کاریان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و کاته‌ی ئۆباما پۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی وه‌رگرت، به‌ڵام من به‌رنامه‌م هه‌یه بۆ دروسـتکردنی 12 ملیۆن هه‌لی کار له ماوه‌ی چوار سـاڵدا.
پاشـان ڕامنی ده‌ستیکرد به هێرشکردنه سه‌ر ئۆباما و ڕووی ده‌می کرده ئۆباما و گوتی تۆ ئیفلاست به کۆمپانیاکانی جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆر و کرایسله‌ر کرد.
ئۆباماش لێی هاته وه‌ڵام و گوتی" ئه‌وه‌ی ڕامنی ده‌یڵێت ڕاست نیـیه و ئه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و کۆمپانیانه به‌ره‌و ئیفلاس به‌رێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بوارێـکیان بداتێ بمێنـنه‌وه. ئێمه به‌وه یه‌ک ملیۆن کارمان له‌ده‌سـتدا."
ئۆباما له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌که‌یدا گوتی ڕامنی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی پـێـنج خاڵی نیـیه وه‌ک باسی لێوه ده‌کات، به‌ڵـکۆ به‌رنامه‌که‌ی یه‌ک خاڵه، ئه‌ویش دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی له سه‌ره‌وه‌ن به‌پـێی یاسا و ڕێسـای جیاواز مامه‌ڵه ده‌که‌ن، وه ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌که‌ی بووه له که‌رتی تایبه‌تدا کاتێـک فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ماسه‌چوسس بووه و ئێسـتاش وه‌ک کاندیدێـکی سه‌رۆکایه‌تی." ئۆباما ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌که‌ی ڕامنی ده‌ڵێت تۆ هه‌تا پاره‌ی زیاتر په‌یدا بکه‌یت ده‌توانیت باجی که‌متر بده‌یت، هه‌لی کار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ریت باجی که‌متر ده‌ده‌یت، پاره له کۆمپانیایه‌ک په‌یدا بکه‌یت که ئیفلاسی کردبێت و کرێکاره‌کانی ده‌ربکات."
ڕامنی له به‌رامبه‌ردا گوتی ئه‌م قسانه ڕاست نیـیه و ویستی داکۆکی له‌خۆی بکات، به‌ڵام ڕۆژنامه‌وان کاندی ڕێگه‌ی پێ نه‌دا و گوتی دوایی کاتت ده‌بێت وه‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه بده‌یته‌وه.
پاشـان ئاماده‌بوویه‌ک ڕووی ده‌می کرده سه‌رۆک ئۆباما و گوتی " وه‌زیری وزه سێ جار گوتوویه‌تی ناتوانین نرخی سووته‌مه‌نی دابه‌زێنین، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت؟."
سه‌رۆک ئۆباما گوتی گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئێمه دڵنیا بین له‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی وزه‌کانمان ده‌که‌ین و ئه‌وه‌شمان کردووه له‌وه‌تای بووم به سه‌رۆک. گوتیشی به‌رهه‌مه وزهیـیهکانمان زیادکردووه و هه‌روه‌ها هه‌له‌کانی کار له‌و بواره‌دا. پاشـان کارمان به باشـترکردنی ئۆتۆمبیله‌کان کردووه به شێوه‌یه‌ک پـڕی که‌می سووته‌مه‌نیـیان به‌وێت.
ڕامنی له به‌رامبه‌ردا گوتی" با به‌راوردێـک له نێوان قسه و کاره‌کانی سه‌رۆک له ماوه‌ی چوار سـاڵی ڕابردوو بکه‌ین. ڕاسته سه‌رۆک ده‌ڵێت سووته‌مه‌نی زیاتر به‌رهه‌م هێنراوه، به‌ڵام له‌و کێـڵگانه نه‌بووه که حکومه‌ت خاوه‌نیانه."
باج
خانمێـکی ئاماده‌بووی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که به ڕامنی گوت" تۆ گوتوته ئه‌گه‌ربێت و به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرایت، ئه‌وا باج به‌سه‌ر هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵ که‌م ده‌که‌یته‌وه و له‌گه‌ڵ کۆنگرس‌دا کارده‌که‌یت بۆ وازهێنان له هه‌ندێـک له که‌مکردنه‌وه‌ی باجه‌کان."
ڕامنی گوتی تۆ له به‌شێـکی قسه‌کانتدا له‌سه‌ر ڕاستیت که ده‌بێت چینی مامناوه‌ندی باجی که‌متر بدات، چونکه ئه‌و چینه له ماوه‌ی چوار سـاڵی ڕابردوودا تیاچوون و بینیمان ئه‌و چینه چۆن داهاتی که‌مبووه‌ته‌وه له کاتێـکدا نرخی شت له بازاڕدا به‌رزده‌بێته‌وه.
گوتیشی ئه‌و باج له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێـک که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داهاتێـکی زۆریان هه‌یه کهمکردنهوهکهیان بۆ سـنوورداردهکات.
وه‌ڵامی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌وه بوو که ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه باج له‌سه‌ر چینی مامناوه‌ندی و کۆمپانیا بچوکه‌کان که‌م بکرێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی داهاتێـکی زۆریان هه‌یه زیادبکرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می بێڵ کلنتندا کرا و ئابوری وڵاته‌که گه‌شه‌یه‌کی باشی به‌خۆه‌وه دی، به‌ڵام ڕامنی فه‌له‌سه‌فه‌یه‌کی جیاوازی هه‌یه. به‌ر له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له به‌رنامه‌یه‌کدا له ڕامنیـیان پـرسی " ئایا ڕه‌وایه بۆ که‌سێـک وه‌ک تۆ داهاتت سـاڵانه 20 ملیۆن دۆلاره به ڕێژه‌یه‌کی که‌متر له شۆفێر پاسێـک باج بدات؟.. گوتی به‌ڵێ ئه‌وه ڕه‌وایه، چونکه به‌وه ئابوری گه‌شه‌ده‌کات."
یه‌کسـانی له نێوان ژن پـیاودا له کاردا
خانمێـک پـرسیاری له سه‌رۆک ئۆباما کرد و گوتی" به چ ڕێـگه‌یه‌کی نوێ سـنوورێـک بۆ نه‌بوونی یه‌کسـانی له نێوان ژن و پیاودا له کارکردن‌دا داده‌نێت؟."
باراک ئۆباما وه‌ڵامی بۆ پـرسیاره‌که پـێ نه‌بوو، به‌ڵام باسی له دایکی خۆی کرد که چۆن کاتی خۆی خوێندویه‌تی و دوو منداڵی به‌خێوکردووه و پاشـان چۆن کاری کردووه. به دوایدا باسی له دایهپـیرهی کرد که ئه‌ویش چۆن کاری کردووه و به زیره‌کی و لێهاتوویی خۆی چۆن له کاره‌که‌ی پـێشـکهوتووه. دواتر گوتیشی یه‌که‌م یاسا مۆرکردووه به ناوی ژنێـکه‌وه بووه که بۆ چه‌ندین سـاڵ کاری پـیاوی کردووه به موچه‌یه‌کی که‌متر.
مت ڕامنیش باسی له خۆی کرد و گوتی کاتی خۆی که بووه به فه‌رمانڕه‌وای ماسه‌چوسس سه‌رنجی داوه زۆربه‌ی کارمه‌نده‌کانی پـیاون، بۆیه پـرسیاری کردووه بۆچی وایه و له وه‌ڵامدا پـێـیان گوتووه ئه‌و پـیاوانه شـارهزان له کاره‌کانیاندا. گوتی ئه‌ویش پـرسیاری کردووه ئه‌ی ژن نیـیه ئه‌و شـارهزایـیهی ئه‌وانه‌یان هه‌بێت؟. گوتیشی ئه‌و ڕێژه‌ی ژنی له حکومه‌ته‌که‌ی زیادکردووه.
جیاوازی نێوان ڕامنی و بوش
خانمێـکی دیکه ڕووی ده‌می کرده ڕامنی و گوتی ئه‌و هێشـتا خۆی یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه ده‌نگ به کامیان بدات، چونکه له ماوه‌ی چوار سـاڵی ڕابردوو به‌ره‌وپـێشـچوونێـکی ئه‌وتۆی به‌دی نه‌کردووه و ئه‌وه‌ش نائومێدی کردووه. به‌ڵام گوتی ئه‌و پـێی وایه زۆربه‌ی کێشه ئابوری و جیهانیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌رۆک بوش، ئینجا تۆ و بوش له کۆماریـیهکانن، بۆیه ده‌ترسم بۆ سیاسه‌ته‌کانی پـێشـوو بگه‌ڕێنه‌وه. گوتی پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه جیاوازی له نێوان تۆ و بوش‌دا چیـیه؟.
ڕامنی گوتی " من و بوش دوو که‌سی جیاوازین و له دوو سه‌رده‌می جیاوازین، بۆیه پـلانه پـێنج خاڵیـیه‌که‌ی من جیاوازه له‌وانه‌ی ئه‌و. بۆ نمونه ئێسـتا به‌هۆی ته‌کنه‌لۆجیای نوێوه ده‌توانین ههرچیکمان له وزه بوێت له ئه‌مه‌ریکا باکور به‌ده‌ستی بهێنین به‌بێ ئه‌وه‌ی پـێویسـمان به عه‌ره‌ب و ڤه‌نزوێلا و هه‌رچی شوێنێـکی دیکه‌ی جیهان بڕۆین.
کۆچبه‌رانی نایاسایی
خانمێـک پـرسیاری له ڕامنی کرد و گوتی پـلانت چیـیه بۆ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی له ئه‌مه‌ریکا ده‌ژین و کارده‌که‌ن؟
ڕامنی گوتی ئه‌م وڵاته له کۆچبه‌ر پـێـکهاتووه و پـێشـوازی له هه‌ر کۆچبهرێـک ده‌که‌ین بۆ ئێره بێت، وه خۆی باوکی له مه‌کسیک له دایکبووه و باوکی هاوسه‌ره‌که‌ی له وێڵز له دایکبووه. گوتیشی به‌ڵام ده‌بێت کۆچکردنی نایاسایی ڕابگیرێت، چونکه 4 ملیۆن که‌س به شێوه‌یه‌کی یاسایی چاوه‌ڕێن بێن بۆ ئه‌مه‌ریکا.
ئۆباماش گوتی ئه‌مه‌ریکا له کۆچبه‌ران پـێکهاتووه و گوتی ئه‌و کارده‌کات بۆ کارئاسانی کۆچکردن بۆ ئه‌مه‌ریکا و ڕاوه‌دوونانی ئه‌وانه نه‌که‌ن که ته‌نها بۆ خوێندن و په‌یداکردنی نان بۆ منداڵه‌کانیان هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته.
هێرشه‌که‌ی لیبیا
ئاماده‌بوویه‌ک پـرسیاری له سه‌رۆک ئۆباما کرد و گوتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماده نه‌بووه ئاسایشی زیاتر بۆ کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌نغازی دابین بکات به‌ر له هێرشه‌که. کێ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و بۆچی؟
سه‌رۆک ئۆباما گوتی" یه‌که‌م شت که‌س هێنده‌ی من له خه‌می ئه‌و دیپـلۆماتانه نیـیه، چونکه ئه‌وانه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ناکه‌ن، به‌ڵـکو خودی خۆشم."
پاشـان گوتی " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیمان هێرش کراوه‌ته سه‌ر کونسوڵخانه‌که سێ ئامۆژگاریم داوه، یه‌که‌م باری ئاسایشی توندتر بکه‌ن، نه‌ک هه‌ر له لیبیا به‌ڵکو له هه‌موو باڵیۆزخانه و کونسۆڵخانهکانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که. دووه‌م لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که بکه‌ن، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان به‌ره‌و کوێمان ده‌بات. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وانه‌ی له پشـت هێرشه‌که‌وه‌ن سـزابدرێن و جارێـکی دیکه هێرشی وه‌ها ڕوو نه‌داته‌وه. سێـیه‌م ئه‌نجامدارانی هێرشه‌که بدۆزرێنه‌وه.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما لهمشـدا ڕه‌خنه‌ی له ڕامنی گرت و گوتی له‌و ده‌مه‌ی ئێمه سه‌رقاڵی مه‌سه‌له‌که بووین، ڕامنی به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد تاوه‌کو ده‌سـتکه‌وتی سیاسی له ڕووداوه‌که‌دا بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات. گوتیشی ئه‌و وه‌ک سه‌رۆک به‌رپـرسیاره له‌وه‌ی ڕوویدا.
ڕامنی له به‌رامبه‌ردا گوتی" پـێموایه سه‌رۆک ڕاست ده‌کات که ئه‌و به‌رپـرسیاره له‌و ڕووداوه. پاشان هه‌تا ماوه‌یه‌ک ڕوون نه‌بوو ئایا ئه‌وه هێرشێـکی تێرۆرسـتی بوو یان نا. سه‌رۆک ئۆباما هه‌ر پاش ڕۆژێـک له هێرشه‌که چوو بۆ لاسڤێگاس بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی پارته‌که‌ی و پاشـان چوو بۆ کۆلۆرداۆ بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه."
ڕامنی هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مه پـرسیار له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروستده‌کات. بڕوانـنه چی له میسر و سوریا ڕووده‌ده‌ن و ئێستا له لیبیا. بڕوانـنه ئه‌و جیاوازیـیه‌ی له نێوان ئێمه و سه‌رۆکدا هه‌یه. ئه‌و گوتوویه‌تی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێمه و ئیسرائیل‌دا ده‌کات و ئێرانیش وا چوار سـاڵه له دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی نزیـک ده‌بێته‌وه و سوریا 30 هه‌زار که‌سی سیڤیل کوژران که شوێنێـکی سـتراتیژیـیه بۆ ئه‌مه‌ریکا."