وه‌ک به‌شێـک له پـێشـبڕکێـی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما و ڕکه‌به‌ره‌که‌ی مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ یه‌که‌م جار ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه و تێڕوانین و جیاوازیـیه‌کانیان له ڕووی یه‌کتریدا ئاشکرا ده‌که‌ن. ئه‌مه یه‌ک له‌و سێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ده‌بێت که له به‌رنامه‌دایه سـازبکرێن و له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بۆ سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا په‌خش بکرێت.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان له‌سه‌ر ئاسـتی نیشتیمانی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاسـتی چه‌ند ویلایه‌تێـک که به ویلایه‌ته یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌کان ناوده‌برێن و پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌سـتنیشـان بکه‌ن، براک ئۆباما له پـێش مت ڕامنیـیه‌وه‌یه. ئه‌مه له کاتێـکدایه ته‌نها 5 هه‌فته له به‌رده‌مدایه بۆ ڕۆژی ده‌نگدانه‌که که له 6 ی مانگی یازده‌دایه.
مت ڕامنی که کاردارێـکی ملیۆنێره و پـێشـتر فه‌رمانڕه‌وای ماسه‌جوسس بووه، جه‌ماوه‌رێـکی زۆری خۆی له‌ده‌سـت دا له پاش ئه‌وه‌ی له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا ڤیدیۆیه‌کی که به نهێنی گیرابوو بڵاوکرایه‌وه و تیایدا به کۆمه‌ڵێـک له لایه‌نگره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی خۆی ده‌گوت " من باکم به‌و 47 له سه‌ده ئه‌مه‌ریکایـیه نیـیه، ئه‌وانه‌ی ده‌نگ به ئۆباما ده‌ده‌ن و خۆیان به قوربانی ده‌زانن و باج ناده‌ن و به مافی خۆیانی ده‌زانن حکومه‌ت خۆراک و شوێنی نیشته‌جێبوون و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتیـیان بۆ دابین بکات.
شایه‌نی باسه براک ئۆباما و مت ڕامنی دوێنێ سێشه‌ممه‌یان له پشـتی ده‌رگای داخراوه‌وه به‌سه‌ربرد بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که. به‌ڕێز ئۆباما هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ به‌یانیـیه‌که‌شی له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی خۆی له ناوچه‌یه‌کی ویلایه‌تی نیڤادا به‌سه‌رده‌بات، به‌ڵام مت ڕامنی له شـاری دێنێڤه‌ری ویلایه‌تی کۆلۆرادۆیه که شوێنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مشه‌و ده‌بێت.