سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕاگه‌یاندنێـکی ده‌رکرد له باره‌ی ئه‌م مانگه که تایبه‌ته به هۆشیارکردنه‌وه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌م نه‌خۆشیـیه په‌یوه‌ندی به هه‌موو ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌وه هه‌یه و هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا زیاتر له 200 هه‌زار ژن دووچاری بوون و پـێشـبینی ده‌کرێت به ده‌یان هه‌زار له‌و تووشبووانه گیانیان له‌ده‌سـت بده‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ڕێز له گیانی ئه‌وانه ده‌گرین که به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیـیه‌وه له‌ده‌سـتمان دان و هه‌روه‌ها وره ده‌ده‌ینه ئه‌وانه‌ی ئێسـتا دووچاری نه‌خۆشیـیه‌که بوون و له‌گه‌ڵیدا خۆمان و خۆشه‌ویسـتانمان له‌م نه‌خۆشیـیه هوشیارده‌که‌ینه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به گرنگی ده‌سـتنیشـانکردنی نه‌خۆشیـیه‌که له سه‌ره‌تاکانی تووشبونیـیه‌وه کرد و گوتی گرتنی سـاڵانه‌ی وێنه‌ی مه‌مک به تیشکی ئێکس که به(mammogram) ده‌ناسرێت، یارمه‌تی ده‌دات له زوو ئاگاداربوونه‌وه له توشبوون به‌م نه‌خۆشیـیه. هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵـکی کرد سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی www.cancer.gov بکه‌ن بۆ زانینی زیاتر له باره‌ی نیشـانه‌کانی نه‌خۆشیـیه‌که و چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی توشبووان.
گوتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی وابه‌سـته‌یه به دابینکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی بۆ هاوڵاتیانی خۆی به شێوه‌یه‌ک که مسۆگه‌ر بـبێت ژنان سـاڵانه تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌ندروسـتیان بۆ ده‌کرێت تاوه‌کو زوو تووشبووان به‌م نه‌خۆشیـیه ئاگاداربکرێنه‌وه.