براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕکه‌به‌ره‌که‌ی مت ڕامنی به‌ربژاری کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی، خۆیان بۆ قۆناغی دووه‌می گرنگی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 ئاماده ده‌که‌ن، ئه‌ویش بریتیه له خسته ڕووی جیاوازی و تێڕوانینه‌کانیان له ڕووی یه‌کتریدا.
هه‌ردوو کاندید بۆ سێ جار ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه و یه‌که‌میان ئێواره‌ی چوارشه‌ممه له دێنێڤه‌ری پایته‌ختی ویلایه‌تی کۆلۆرادۆ ده‌بێت.
مت ڕامنی دانی نا به گرنگی و بایه‌خی ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه و گوتی ئه‌وه ده‌بێته ده‌رفه‌تێـکی باش بۆ هه‌ردووکمان تاوه‌کو له باره‌ی ڕوانگه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا وتووێژ بکه‌ین.
سه‌رۆک ئۆباما دوێنێ له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا سه‌نگی خسته سه‌ر یه‌کێـک له بابه‌ته سه‌ره‌کیـیه‌کان، ئه‌ویش ئابوری وڵاته.
سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له کۆنگرس گرت به تایبه‌ت کۆماریـیه‌کان به‌هۆی کارنه‌کردنیان له‌سه‌ر پـلانێـک که به هه‌زاران دۆلار بۆ خاوه‌ن خانووبه‌ره‌کان ده‌گێڕێته‌وه.
ئاماری ڕاپـرسه گشـتیـیه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن سه‌رۆک ئۆباما زۆر له پـێش مت ڕامنی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ماسه‌چوسسه‌وه‌یه له چه‌ندان له‌و ویلایه‌تانه‌ی به‌وه ده‌ناسرێن هیچ کام له‌و دوو پارته ناتوانن زۆرینه‌ی یه‌کلایی‌که‌ره‌وه تیایاندا به‌ده‌ستبهێنن. پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌م ویلایه‌تانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 6 ی مانگی یازده‌ی سه‌رۆکایه‌تی دیاریبکه‌ن.
ئێلکس ڤێلاڕیاڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.