له هه‌فته‌ی ڕابردوودا شاندێک له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه به سه‌ردانێکی فه‌رمت گه‌یشته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆتایی به‌و سه‌ردانه هێنرا.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌دا شاندی کوردی ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ لایه‌نی کۆماریه‌کاندا سازداوه.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌م سه‌ردانه به پۆزه‌تیف ناودێر ده‌کات و ده‌ڵێت سودیان هه‌بووه و ئالوگۆرێکی تێر و ته‌سه‌لی ڕوانینه‌کان کران له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی تایبه‌ت بوون به ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و عێراقیشه‌وه.
دکتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت لایه‌نی ئه‌مریکایی جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌ند له‌ڕێی ده‌ستوره‌وه بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فوئاد حسێن ده‌شڵێت له ته‌واوی کۆبونه‌وه‌کاندا باس له دۆسێی نه‌وت کراوه و ده‌شڵێت له ئێستادا کورد دۆستێکی زۆری هه‌یه له ئه‌مریکادا و له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌کاندا و ده‌شزانن که کورد ته‌نها فاکته‌رێکی ناوخۆی عێراق نییه، به‌ڵکو وه‌ک فاکته‌رێک له هه‌رێمه‌که‌دا لێی ده‌ڕوانن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: