ئه‌فسه‌رانی لێکۆڵینه‌وه‌ی فێدراڵی پرسیار و وه‌ڵامێکی کورتیان کردووه له‌گه‌ڵ ناکولا باسیلی ناکولا، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت له‌پشت ئه‌و فلیمه مشت ومڕ لهسهرهیه که بووه مایه‌ی دروست بوونی توندوتیژی له جیهانی ئیسلامی‌دا.
ڕۆژی شه‌ممه ستیڤ وایتمۆر، ده‌مڕاستی هێزی پۆلیس له لۆس ئه‌نجلز گوتی ناکولا به خۆبه‌خشی هاتووه بۆ پرسیار و وهڵامکردنهکه که تایبه‌ت بووه به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری پێشێلکاری له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌سه‌ری بوون بۆ ئازادکردنی له‌سه‌ر تاوانی فێڵکردن له بانکدا.
به‌ڕێز وایتمۆر ده‌ڵێت، ناکولا، نه که‌له‌بچه کراوه، نه ده‌ستگیر کراوه، و له گرتووخانه‌ش نه‌هێڵدراوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئازادکردنی ئه‌وه‌یه نابێت بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی هیچ کۆمپیوته‌رێک، یان ئینته‌رنێت به‌کاربهێنێت.
ئه‌و فلیمه به ناوی (بێتاوانانی موسڵمانان)ه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئافریکادا بووه مایه‌ی شه‌پۆلێکی ناڕه‌ازایی به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان کراوه.
له میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سه‌وا، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ڵێت ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که‌یه گوتوویه‌تی پێویسته عه‌ره‌به‌کانی هاو نه‌ته‌وه‌ی فیربن به ئاشتیانه خۆپیشاندان بکه‌ن، وه گوتوشیه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شداربووه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فلیمه‌دا، هیچی ڕاست نین و ئه‌مریکا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌و فلیمه‌وه نییه.