وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئه‌و فلیمه‌ی دژی ئیسلامی سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی توندوتیژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌لاماردانی چه‌ند شوێنێـکی دیپــلۆماسی ئه‌مه‌ریکا.
خانم کلنتن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌و فلیمه‌وه نیـیه و به ته‌واوی ناوه‌رۆک و په‌یامه‌که‌ی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتی" سه‌باره‌ت به ئێمه و به تایبه‌تی خۆم، ئه‌وه فلیمێـکی قێزه‌وه‌نه و شایه‌نی سهرزهنشـتکردنه، وه ئه‌وه‌ی لێ به‌دی ده‌کرێت مه‌به‌سـت لێی سووکایه‌تی و له‌که‌دارکردنی ئاینێـکی پـێرۆزی مه‌زن بێت و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و توندوتیژیـیه.
گه‌وره دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا دووپاتیشی کرده‌وه که هیچ پاساوێـک بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی وه‌ک کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و فلیمه‌دا نیـیه.
هێله‌ری کلنتن ڕوونیشی کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا وڵاتێـکه ده‌ستور و یاساکانی ڕێـگه ده‌دات خه‌ڵـکی ڕاوبۆچوونی خۆیان به ئازادانه ده‌ربڕن، ئیدی ناوه‌رۆکه‌که‌ی هه‌رچیـیه‌ک بێت. گوتیشی ڕاسته تێڕوانینی جودا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌ن سه‌باره‌ت به سـنووری ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نابێت مشتومڕی له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه به توندوتیژی جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه.