له هێرشی کۆمه‌ڵێـک گێرهشێوێندا بۆ سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا له دره‌نگانێـکی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا له‌گه‌ڵ 3 کارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌که‌ی کوژران.
وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی په‌لاماری کونسوڵخانه‌که‌یان داوه له‌وه توڕه بوون که له ئه‌مه‌ریکا فیلیمێـک ده‌رچووه ڕه‌خنه له ئیسلام ده‌گرێت.
باڵیۆز کرسـتۆفه‌ر ستیڤنس یه‌کێـک بوو له‌و دیپـلۆماتانهی ئه‌مه‌ریکا که شـارهزایـیهکی باشی له‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا هه‌بوو و زیاتر له 20 سـاڵ له بواری دیپـلۆماسیدا کاری کردبوو، له مانگی پـێـنجدا کرا به باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کوشـتنی ئه‌و 4 ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی به توندی سه‌رزه‌نشت کرد و فه‌رمانی دا ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له هه‌موو شوێنه دیپـلۆماتیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا بگیرێنه‌به‌ر.
گوتیشی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه سووکایه‌تی به هه‌موو ئاین و بیروباوهڕێـک بکرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا له دژی ئه‌و جۆره توندوتیژیـیه شێتگیرانهیه که ده‌بنه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی کارمه‌ندانی حکومی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش هێله‌ری کلنتن ئه‌ویش به هه‌مان شێوه هێرشه‌که‌ی مهحکومکرد و گوتی هیچ پاساوێـک بۆ ئه‌م جۆره هێرشه دڕندانانه نیـیه.
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی لیبیا محه‌مه‌د ئهلمقرف لای خۆیه‌وه سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌ی کرد و داوای لێبوردنی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که کرد و گوتی ئه‌و داوای لێبوردن له ئه‌مه‌ریکا و گه‌له‌که‌ی ده‌کات و هه‌روه‌ها له هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویدا.