کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه کلنتن له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی هاوکاری ئابوری ئاسیا پاسیفیکدا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا کۆبووه‌وه، به‌و هیوایه‌ی ڕازییان بکات به هه‌ڵوێستیاندا بچنه‌وه له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنیان له دانانی سزای توندتر به دژی سه‌رۆک ئه‌سه‌د وه‌ك به‌شێک له هه‌وڵه‌کان تا فشاری بۆ به‌رن ڕازی بێت به گواستنه‌وه‌ی سیاسی له وڵاته‌که‌یدا.
ئه‌م خواسته‌ی کلنتن نه‌هاته دی. کلنتن گوتی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ باسیان له به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سوریا کرد که له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ له گفتوگۆکانی جنێڤ ڕووسیا و چین پیێ قائیل بووبوون.
کلنتن گوتی:
"ئه‌مه ته‌نها ئه‌و کاته کاریگه‌ری ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامێکی هه‌بێت بۆ ئه‌وه لایه‌نه‌ی که پێشێلی ده‌کات. ئه‌گه‌ینا ده‌رکردنی بڕیار هیچ سودێکی نابێت ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌و نه‌کرێت چونکه چه‌ندین جار دیومانه که سه‌رۆک ئه‌سه‌د بڕیاره‌کان پشتگوێ ده‌خات و به‌رده‌وام هێرش ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی خۆی."
تا ئێستا ڕووسیاو چین سێ جار ڤیتۆی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کردووه که بۆ سزادان بوون بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د ئه‌گه‌ر قائیل نه‌بووایه به ئاگر به‌ست، ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسی و گوستنه‌وه‌ی سیاسی.
وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕووسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌مه نه‌ریتی ئه‌مه‌ریکایه که هڕه‌شه بکات و ئه‌و وڵاتانه له په‌روێز بنێت که ناکۆکی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، له بری ئه‌وه‌ی گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ بکات. ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر به سوریاش نواندووه‌و که ڕوسیا له بنچینه‌دا دژایه‌تی ده‌کات.
کلنتن: " لاڤرۆڤ ده‌ڵیت وادیاره سزای یه‌کلایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریکا دژ به سوریا کاریگه‌ری به‌سه‌ر شوێنی تریش هه‌یه و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌کانی ڕوسیا به‌تایبه‌تی بانکه‌کانیا ڕووسیا دا هه‌یه."
ده‌ڵێت مۆسۆکۆش ڕوونی کردووه‌ته‌وه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته جێگای قه‌بوڵ نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه کلنتن نه‌یتوانی ڕێبه‌رانی ڕووسیا ڕازی بکات هه‌ڵوێستاین له‌مه‌ڕ سوریا بگۆڕن، ده‌ڵیت هه‌وڵ ده‌دات له‌و بواره‌دا پێشوه‌چوون بێته دی به‌ر له کۆبونوه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان که له‌م مانگه ده‌ستپێده‌کات.
کلنتن: " پێویسته ئێمه واقیعبین بین، ئێمه له‌گه‌ڵ ڕووسیا یه‌ک هه‌ڵوێست نه‌بووئین به‌رامبه‌ر بارودۆخی سوریا. ڕه‌نگه ئه‌م هه‌ر به‌رده‌وامیش بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر وا به‌رده‌وام بوو ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوبیر کار ده‌که‌ین تا پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه زووتر بێت که ڕژێمی ئه‌سه‌د له سه ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌شێکه له‌و گروپه‌ی پێی ده‌ڵێن دۆستانی گه‌لی سوریا به‌ڵام تا ئێستا یارمه‌تیه‌که‌ی سنوردار بووه ته‌نها به پشتویانی نا له‌شکری. ئه‌ندامانی تری ئه‌م گروپه یارمه‌تی چه‌کداره سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی سوریا ده‌که‌ن.