له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا دوو شاندی ئاست به‌رزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به غداشیان کردووه.
به‌ر له‌م سه‌ردانانه ، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو‌کرده‌وه که ئه‌مریکا هێشتاش وابه‌سته‌یه به عێراقه‌وه و هه‌وڵه‌کانی خۆی ده‌دات بۆ هێورکردنه‌وه و چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
شاندێکی ئاست به‌رزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبوه‌وه بۆ باسکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق و ڕه‌وشی ناوچه‌که.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئیلیزابێث جۆنز، سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندی کۆنگرێسی ئه‌مریکادا کۆ ده‌بێته‌وه. له‌و دیداره‌دا سیناتۆره‌کان جۆ لیبرمان، جۆن مه‌ککه‌ین، لیندسی گراهام نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیبوو سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا جه‌خت کراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی کێشه‌کانی عێراق به‌پێی ده‌ستوری وڵاته‌که و به‌پێی ڕێکه‌وتنه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
له ده‌مێکدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراقدا هه‌زاران قوربانی دا ، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی به ملیار دۆلاری له عێراقدا خه‌رج کردووه تا عێراقێکی فێدراڵ و دیموکراسی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی نیشتیمانی بێته ئاراوه، نه‌ک ئه‌و وڵاته‌ی لێوان لێو بێت له ناکۆکی و ئه‌و ناکۆکیانه قه‌یرانی سیاسی به‌دوای خۆیدا بێنێت و ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ش ببێته مایه‌ی تێکچوونی باری ئاسایشی وڵاته‌که.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانێت چی بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی عێراق، له ده‌مێکدا پاش کشانه‌وه‌که‌ی کێشه‌کان گه‌یشتنه ترۆپک؟
ئایا عێراقیه‌کان گوێبیستی چاره‌سه‌ریه‌کانی ئه‌مریکاییه‌کان ده‌بن ، یان وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که ده‌بن؟
یه‌کێک له پرسیاره‌کانی تر ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مریکا ده‌توانێت پردی متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بکاته‌وه.
میوانه‌کانی به‌رنامه:
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: