ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د عه‌لـلاوی وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق ده‌سـتی له پـۆسـته‌که‌ی کێشـایه‌وه و هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م بڕیاره‌شی بۆ ده‌سـتێوه‌ردانی سیاسی له کاروباری وه‌زاره‌ته‌که‌یدا گه‌ڕانده‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لـلاوی کاندیدی لیستی عێراقیـیه بۆ ئه‌و پـۆسته و خزمی نزیـکی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـته‌که‌یه.
نامه‌ی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره له کاتێـکدایه که چه‌ند جارێـک نیگه‌رانی خۆی پـێشـکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کردووه و پـێشـتریش کۆمه‌ڵێـک داواکاری پـێشـکه‌ش کردبوو ده‌رباره‌ی چۆنێتی کاروباری وه‌زاره‌ته‌که‌ی تاوه‌کو بتوانێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی به‌رده‌وامبێت، به‌ڵام ئه‌م داواکاریـیانه ئه‌گه‌رچی وه‌ک مه‌رجی وه‌زیر خرانه ڕوو که‌چی ئه‌نجامه‌که‌ی بێزاری و ناڕه‌زایی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی به دوادا هات.
له نامه‌ی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیری گه‌یاندندا که کۆپـیـیه‌کی ده‌ست ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌وتووه له به‌غدا محه‌مه‌د عه‌لـلاوی باس له‌وه ده‌کات که مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م بڕیاره‌ی بووه و به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌که‌یانی کردووه و لێـکۆڵینه‌وه‌ی له هه‌ندێـک لایه‌نی دارایی کردووه و پاشـان به ڕاوێژکاری هونه‌ری خۆی ڕاگه‌یاندووه لێـکۆڵینه‌وه ده‌سـتپـێبـکات له پـرسی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌ته‌که‌دا. ڕاوێژکاره‌که‌ی مالیکیش به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که و وشه‌ی ناشایسته ئاڕاسته‌یان ده‌کات.
پاشـان هه‌ر له نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره‌دا هاتووه، مالیکی داوای کردووه گرێبه‌سـتی وه‌زاره‌ته‌که له‌گه‌ڵ کۆمپانای نه‌ورۆز تێل هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشـدا محه‌مه‌د عه‌لـلاوی ئه‌م فه‌رمانه به زیانێـکی گه‌وره‌ی دارایی له وڵات وه‌ڵامداوه‌ته‌وه.
هه‌ر له دوای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌وه وه‌زیر ئاماژه به‌وه ده‌کات هه‌ڵمه‌تێـکی دژایه‌تیکردنی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له لایه‌ن مالیکی و داروده‌سـته‌که‌یه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه که سه‌ره‌تاکه‌ی به گواستنه‌وه‌ی کارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌ت بووه و له به‌رامبه‌ریشـدا سه‌دان که‌س دامه‌زراون به‌بێ ئاگاداری وه‌زیری گه‌یاندن.
هه‌روه‌ها له به‌شـێـکی تری نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌که‌دا باس له بڕه بوجه‌ی کاری خزمه‌تگوزاری وه‌زاره‌ته‌که ده‌کرێت که بڕیاری له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌سه‌ر دراوه، که‌چی وه‌زیر ئاماژه به‌وه ده‌کات که ناتوانێت ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌ده‌سـتبهێنێت به‌هۆی خراپـی مامه‌ڵه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌لـلاوی ده‌ڵێت هه‌موو هه‌وڵه‌کان چڕبوونه‌ته‌وه بۆ شـکسـتهێنانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی. له به‌رامبه‌ریشـدا ده‌سه‌ڵاتێـکی کراوه له لایه‌ن مالیکیـیه‌وه دراوه‌ته‌وه ڕاوێژکاری فه‌ننی که له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه بڕیاری ڕاگرتن و کارکردنی پـرۆژه‌کان ده‌ربکات به‌بێ ئاگاداری وه‌زیری گه‌یاندن.
له کۆتایی نامه‌ی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌که‌شـدا وه‌زیری گه‌یاندن عێراق ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌ی ناکرێت به ناو ئه‌و سه‌رۆکایه‌تی بکات و له ڕووی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه فه‌رمان و بڕیاره‌کان ڕاوێژکاری مالیکی به‌ڕێوه‌یان بـبات.
شـایه‌نی باسه عه‌لی حه‌سوون گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق به فه‌رمی ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاستکرده‌وه و ڕایگه‌یاند که‌وا ڕه‌زامه‌ندی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌سه‌ر نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لـلاوی گه‌یشـتووه‌ته وه‌زاره‌ته‌که‌یان که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکه وه‌زیر ئه‌م داوایه‌ی به‌رز کردبووه‌وه.