سوریا ئه‌و وڵاته‌ی له مانگی سێی ساڵی پاره‌وه شه‌پۆلی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتویه‌تیه‌وه و تا ئێستاش ڕژیمه‌که‌ی به‌رده‌وامه له سه‌رکوتکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که و وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی ئۆپزسیۆن ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن تا ئێستا زیاتر له 25 هه‌زار که‌س له سوریادا به‌هۆی توندوتیژیه‌کانه‌وه کوژراون.
شیکه‌ره‌وه له‌وبڕوایه‌دان یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی هۆکاری مانه‌وه‌ی تا ئێستای ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د پشتیوانی حکومه‌ته‌کانی ڕوسیا و چین و ئێرانه بۆ حکومه‌تی سوریا.
جیابوونه‌وه‌کان به تایبه‌تی له‌ناو له‌شکری سوریادا به‌رده‌وامن به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و جۆره جیابوونه‌وانه نه‌بوونه‌ته مایه‌ی لێکترازانی له‌شکری وڵاته‌که به شێوه‌یه‌ک که هاوسه‌نگی هێز له سوریادا بگۆڕێت.
سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، بێجگه له تۆپ و تانک و هه‌لیکۆپته‌ر، ته‌نانه‌ت فڕۆکه‌ی جه‌نگیشی به‌کارهێناوه بۆ سه‌رکوتکردنی شۆڕشی سوریا.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د که مامی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده و پێشتریش یه‌کێک بووه له سه‌رکرده باڵاکانی له‌شکری سوریا له‌سه‌رده‌می حافز ئه‌لئه‌سه‌ددا ده‌ڵێت به سه‌رکوتکردن، قه‌یرانی سوریا کۆتایی پێنایه‌ت و هه‌ر ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ش بوون وه‌هایان کردووه ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ له سوریادا هه‌یه چاوه‌ڕوانکراو بووبێت.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له سوریادا ده‌ستیان پێکردووه، شتێکی هه‌روا له ناکاو و له پڕ نه‌بووه و وه‌ک ده‌ڵێت پێش زیاتر له 30 ساڵ پێشبینی ئه‌م ڕووداوانه‌ی کردوه، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و خواستانه‌ی گه‌لی سوریا هه‌یبووه.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌و خواسته‌ی گه‌لی سوریا هه‌رگیز له سنورێکی دیاریکراودا ڕاناوه‌ستێت که فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که وا بزانێت له‌وێدا ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵکو سنورێکی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی به بیری فه‌رمانڕه‌واکه‌یدا دێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه له مێژووی دێرینی گه‌لی سوریا نه‌زانێت. ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات که‌ڵه‌که بوونی مه‌ینه‌تیه‌کانی ده‌یان ساڵی گه‌لی سوریایه و بۆیه‌شه ناکرێت بگوترێت شۆڕشی گه‌لی سوریا شۆڕشێکی له ناکاو بووه.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د ده‌شڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی برازای میراتگری ته‌واوی سیاسه‌ته ناوخۆییه‌کانی باوکی خۆیه‌تی، که پێشتر وه‌ک ده‌ڵێت زۆری هه‌وڵ له‌گه‌ڵ حافز ئه‌لئه‌سه‌ددا داوه تا ڕیفۆرمی سیاسی له سوریدا بکات، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی سه‌ریان نه‌گرت.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د ده‌شڵێت گرتنه به‌ری ڕێوشێنه‌کانی باوکی وایکردووه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بکه‌وێته ناو ئاڵۆزیهکهوه که هاتنه ده‌ره‌وه لێی ئه‌سته‌مه. وه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ناتوانێت خۆی له‌و ئاڵۆزیه‌ی تێیکه‌وتووه ده‌رباز بکات و له ئاینده‌شدا هه‌ر ناتوانێت، ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌که ده‌بێت سه‌رۆک به‌شار لێی تێبگات، نه نزا کردن و نه خۆشه‌ویستیشم بۆی وه‌ک مامێک هیچ سودێکیان بۆ به‌شار نابێت ته‌نها کارکردنه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه ، که بتوانێت به هانای به‌شاره‌وه بچێت و پێویستیشه سه‌رۆکی سوریا هه‌وڵێکی ڕژد و چڕ و پڕ بدات بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ریه.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د مامی سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ش هه‌رگیز نه به‌و شێوه‌یه ده‌بێت که بیری لێده‌کاته‌وه ، یان به‌و شێوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌رین پێی ده‌گوترێت. ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د چاره‌سه‌ری ده‌وێت ئه‌وا ده‌بێت ده‌سبه‌جێ له‌شکری وڵاته‌که له شه‌قامه‌کانی سوریا بگێڕێته‌وه بۆ شوێنه‌کانی خۆیان و خۆشی وه‌ک که‌سێکی بێلایه‌ن له به‌ره‌وپێشچونی ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که‌دا ڕه‌فتار بکات تا به‌ره‌وپێشچوون بێته ئاراوه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت نه به وتار و نه به نوسین له ڕۆژنامه‌یه‌کدا ئه‌و ڕه‌وشه چاره‌سه‌ر ناکرێت و پێویستیشه ئه‌و چاره‌سه‌ره سوریایی بێت نه‌ک له ده‌ره‌وه هاورده بکرێت و چاره‌سه‌ریش لای به‌شاره به‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردن به ده‌ستی خۆی لابدات.
به‌ڵام ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ داواکردنی چاره‌سه‌ریه‌کی سوریایی بۆ قه‌یرانی وڵاته‌که ده‌شڵێت ئه‌مه به‌و مانایه نییه وڵاتانی جیهان وه‌ک ته‌ماشاکه‌ر بن، به‌ڵکو گه‌لی سوریا پێویستیان به کۆمه‌ک و یارمه‌تی وڵاتان هه‌یه تا له‌م مهینهتیهیدا پشتیوانی بن.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د ده‌شڵێت زۆر جاران ئامۆژگاری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی کردووه. وه ده‌شڵێت چه‌ندان جار ئامۆژگاری سه‌رۆکی سوریای کردووه، زۆر جار له پاش مردنی حافز ئه‌لئه‌سه‌دی باوکی به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی پێوه‌کردووه ، چونکه وه‌ک به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ناتوانێت ڕووبه‌ڕوو له به‌رامبه‌ر مامیدا بوه‌ستێت. ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت له ڕێی ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باسه‌وه ، له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وام و به‌رده‌وام ئامۆژگاری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی کردووه، به‌ڵام به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هیچ گوێیه‌کی به‌و ئامۆژگاریانه نه‌ده‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵ بووایه ئه‌وا ڕه‌وشه‌که‌ی نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا تیایدایه‌تی.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د که سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای له‌شکری بووه له سوریادا تا ساڵی 1984 یش زۆر که‌س وه‌ک جێگره‌وه‌ی حافز ئه‌لئه‌سه‌دی برای لێیان ده‌ڕوانی.
له مانگی 2ی سالی 1982دا ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رکردایه‌تی ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی کرد که له شاری حه‌ما کۆمه‌ڵکوژی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ئیخوانولموسلمینیان کرد و به گشتیش وه‌ها مه‌زه‌نده کراوه له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا به‌بێ هیچ چه‌ندوچونێک زیاتر له 30 هه‌زار که‌س کوژراون.
ره‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێستاش بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا ئه‌وا وه‌ک سه‌ربازێک ڕه‌فتار ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌که و بۆ ڕزگارکردنی سوریا له ده‌ستی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی برازای و هه‌روه‌هاش له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له وڵاته‌که‌یدا.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ده‌سته ئاسنینه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د که وه‌ک میرات بۆی ماوه‌ته‌وه و له هه‌مان ده‌میشدا کێشه‌ی هه‌رێمی هه‌یه بۆ سوریا و هه‌روه‌هاش خواستی هه‌رێمی هه‌یه به‌رامبه‌ر به سوریا و ئه‌و جۆره خواسته‌ش ئه‌وه نییه له ئێستادا سه‌ری هه‌ڵدابێت، به‌ڵکو مێژووی خۆی هه‌یه و هه‌میشه سوریا لای ئه‌و هێزه هه‌رێمیانه وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به تورکیا و به ئێران و به ئیسرائیلیش ، سوریا ئامانجیان بووه، هه‌ربۆیه ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی کار له کار بترازێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی داواکانی خه‌ڵک بداته‌وه و ده‌فه‌ت بڕه‌خسێنێ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م کاروانی ئاسایش و سه‌قامگیری به ده‌ستی خۆی لابدات.