گرێبه‌سـته‌کانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئیکسۆن موبلدا دژوارترین ناکۆکی که‌رتی نه‌وته له عێراق و حکومه‌تی ناوه‌ندیش له چه‌ندین ڕاگه‌یاندنیدا ئه‌م گرێبهسـتانهی به ناشه‌رعی ناوبردووه و به‌رپرسیارێتی هه‌موو زیانێـکیشی له خه‌رجیـیه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه له ئه‌سـتۆ ناگرێت و چه‌ند جارێـکیش به فه‌رمی داوای ڕاگرتنی که‌رتی وه‌به‌رهێنانی ئیکسۆن موبلی کردووه له کێڵـگه نه‌وتیـیه‌کانی هه‌رێمدا.
فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی حسێن شـههرسـتانی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزه ڕایگه‌یاندووه به‌پـێی نامه‌یه‌کی نێردراوی کۆمپانیاکه که بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی ناردووه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که گرێبه‌سـتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌ڵپه‌ساردووه و ته‌نها له ئێسـتادا کار بۆ گه‌ڕان و به‌دواداچوونی سه‌رچاوه نه‌وتیـیه‌کانی هه‌رێم ده‌کات.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی فه‌یسه‌ڵدا هاتووه کۆمپانیاکه هیچ پـرۆژه‌یه‌ک بۆ وه‌به‌رهێنانی نه‌وت یان کاری مه‌یدانی ئه‌نجام نه‌داوه له هه‌رێمی کوردسـتان. به پـێچه‌وانه‌شه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو کارێـکی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێم به یاسایی و بنه‌ماکانی ڕێگه پـێدراو ناوده‌بات و هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندیش به زیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی عێراق ده‌زانێت.
ئه‌م گرفته‌ش وه‌ک کێشه‌یه‌کی هه‌ڵپه‌سێردراوی لێـهاتووه که چاره‌سه‌رکردنی ئه‌سته‌مه له کاتێـکدا عێراق خاوه‌نی پـرۆژه یاسایه‌ک نیـیه که پـێی بگوترێت یاساکانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق قاسم محه‌مه‌د بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ورده‌کاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه باس ده‌کات، ده‌توانن له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌دا گوێبیستی بن: