هه‌ندێـک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی کوردی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردسـتان له ده‌سـته‌ی باڵا خۆیان ده‌کێشـنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پـێـنج له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردی سوریا به‌بێ ئاگاداری و ڕازیبوونی ئه‌وان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو کۆبوونه‌ته‌وه.
ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی باڵای کوردی گوتی ئه‌وان خۆیان نه‌کێشـاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کراوه ڕازی نه‌بوون، وه ئێسـتا له‌گه‌ڵ ئه‌و پـێـنج ئه‌ندامه‌دا له کۆبوونه‌وه‌دان تاوه‌کو بزانن بۆچی بێ ئه‌وان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شـداریـیان کردووه.
ئاڵدار خه‌لیل هه‌روه‌ها گوتی پاش ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌کان به دورودرێژی له‌و باره‌یه‌وه ڕای گشـتی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاڵدار خه‌لیل کردووه.