کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و هۆڵه‌ندی لێـکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چۆنێتی که‌وتنی ده‌رزی درومان بۆ ناو 5 سه‌نده‌ویچ له چوار گه‌شـتی ئاسمانی له ئه‌مسـتردامه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک گه‌شـتیار که به فڕۆکه‌ی هێڵی ئاسـمانی دێلتا ئێر لاینزه‌وه له ئه‌مستردامه‌وه به‌ره‌و شـاره‌کانی میناپڵس و ئه‌تله‌نتا و سیاتڵی ئه‌مه‌ریکا ده‌چوون، ده‌رزیان له ناو سه‌نده‌ویچه‌کانیاندا دۆزیوه‌ته‌وه و یه‌کێـکیان پـێی برینداربووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI له‌گه‌ڵ پـۆڵیسی هۆڵه‌ندی ده‌سـتیان به لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که کردووه. سه‌نده‌ویچه‌کان له لایه‌ن کۆمپانیای خوارده‌مه‌نی Gate Gourmet له ئه‌مسـترادام ئاماده‌کرابوون.
یه‌ک له گه‌شـتیاره‌کان بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ئه‌مه‌ریکایی قسه‌ی کردووه و گوتوویه‌تی کاتێـک قه‌پـاڵی له سه‌نده‌ویچه‌که گرتووه هه‌سـتی کردووه شـتێـکی تیژ به ناو ده‌میدا ده‌چێت. ده‌ڵێت پارووه‌که‌ی له ده‌م هێناوه‌ته ده‌رێ و سه‌یری کردووه ده‌رزیـیه‌کی تێدایه درێژیـیه‌که‌ی نزیکه‌ی 2.5 سانتیمه‌تره.
یه‌ک له ده‌رزیـیه‌کان له نێو خواردنی گه‌شـتیارێـکدا دۆزراوه‌ته‌وه که پـیتزای داواکردبوو.
هێڵی ئاسـمانی دێلتا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌که زۆر به ڕژد وه‌رده‌گرێت و کۆمپانیای Gate Gourmet یش ده‌ڵێت ڕووداوه‌که زۆر ترسناک و جێگه‌ی نیگه‌رانیـیه.