چەند لایەنێکى سیاسى لە پارێزگاى موسڵ دهڵێن هێزەکانى پێشمەرگە و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەروازەیەکى نوێـیان لەگەل سوریا لە سنوورى پارێزگاى موسڵ کردووهتهوه.
نەواف تورکى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە دانیشتنێکى ئەنجومەندا داواى لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگا کرد بە ڕەسمى و لە ڕێگاى پەرلەمان و حکومەتى عێراقهوه داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بکات ڕوونکردنەوە بدات لە بارەى کردنەوەى ئەو دەروازەیە و کەوا ئامانج لێى چیـیە.
عەبدوڵڵا جبورى، وتەبێژى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا پشتڕاستى دەکاتەوە کە ئەو دەروازەیە کرابێتەوە و دەڵێت دەروازەکە بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى سوریا بووە. دەشڵێت بەپـێى زانیاریـیەکان چەکدارانى پارتى کرێکارانى کوردستان لە ڕێگاى ئەو دەروازەیەوە هاتوچۆ دەکەن.
لە بەرامبەردا ژەنەراڵ جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە ڕەتى دەکاتەوە کە هیچ دەروازەیەکى نوێ کرابێتەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا دەڵێت ئەم تۆمەتەش هاوشێوەى ئەو پروپاگهندانەیە کە دەوترا پێشمەرگە چەکى قورسى کڕیوە. ناوبراو ئەمەیشى بۆ دروستبوونى قەیرانە سیاسیـیەکان گەڕاندەوە.