پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 11 ی حه‌وتی 2012 له شـارۆچکه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردی سوریا و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردسـتان که هه‌ردوو لا له چه‌ند لایه‌نێـکی کوردی سوریا پـێـکهاتوون، ڕاگه‌یاندراوی هه‌ولێریان واژووکرد دوای چوار ڕۆژ له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شـی نێوانیان.
به‌پـێی ڕاگه‌یاندراوه‌که که به سه‌رپه‌رشـتی به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق واژوو کرا له نێوان هه‌ردوو لا، ده‌سته‌یه‌کی باڵای هاوبه‌ش پـێـکهێنرا به ناوی ده‌سته‌ی باڵای کوردی که 3 لیژنه له‌خۆده‌گرێت، لیژنه‌ی ئه‌منی و لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه و ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن به هاوبه‌شی تێدا کارده‌که‌ن.
ئه‌و خاڵانه‌ی ڕێـکه‌وتنیان له‌سه‌ر کراوه بریتین له 7 خاڵ:
1 - پـشـت به ڕێـکه‌وتنی هه‌ولێر بـبه‌سـترێت و به‌نده‌کانی کارابکرێن و میکانیزمێـک بۆ جێبه‌جێـکردنی دابنرێت.
2 - ده‌سـته‌یه‌کی باڵای سیاسی هاوبه‌ش پـێـکبهێنرێت و سیاسه‌تی گشـتی دابڕێژرێت له‌م قۆناغه چارهنووسـسازهی ئێسـتا به ناو ده‌سـته‌ی باڵای کوردی.
3 – سێ لیژنه بۆ به‌داداچوونی کاره مهیدانیـیهکان پـێـکبهێنرێن.
4 - وه‌سـتاندنی هه‌موو شێـوه‌یه‌کی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن دووپاتکرایه‌وه.
5 – به تاوان دانانی توندوتیژی و کۆتاییپـێهێنانی هه‌موو کارێـک که بـبێته مایه‌ی شێواندنی ڕه‌وشی ناوچه کوردیـیهکان.
6 – پـشـت به هاوپێـچی په‌یمانـنامه‌ی هه‌ولێر بـبه‌سـترێت که میکانیزمی کارکردنی تێدایه.
7 – له ماوه‌ی دوو هه‌فته دوای واژووکردن له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که لیژنه‌کان پـێـکبهێنرێن.
له کۆتایی مه‌راسیمی ڕێـکه‌وتنه‌که سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی پـیرۆزبایی له هه‌ردوو لا کرد و داوای لێـکردن که یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێسـت بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانکاریـیانه‌ی که له سوریا ڕوو ده‌ده‌ن و پـێـداگیری ته‌واو له مافه‌کانیان بکه‌ن.
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌ک دوای ڕووداوه‌کانی سوریا و سه‌رهه‌ڵـدانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری دژی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د هه‌ندێـک ناکۆکی که‌وته نێوان حزب و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی کوردی سوریا که له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کان و ئه‌م وڵاته نه‌بوون و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌م ڕێـکه‌وتنه سـنوورێـک بۆ ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان دابنێت.