له‌گه‌ڵ قوڵبونهوهکانی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا، زیاتر وزیاتر وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی و چاودێرانیش جه‌ختیان لێده‌کرده‌وه ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له عێراقدا و به تایبه‌تیش له وڵاتانی دراوسێی وه‌ک تورکیا و ئێران و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش.
له نێو ئه‌م وڵاتانه‌شدا زیاتر باس له ده‌ستێوه‌ردان و کاریگه‌ریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه له عێراقدا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی تاران په‌یوه‌ندیه‌کی نزیک و به‌رفراوانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی دوێنێ و فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌مڕۆی عێراق.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به نیگه‌رانیه‌کانی ئێران ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یانه به‌رامبه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و داواکردنی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی.
له مشت و مڕه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی ناوبژیکردنی داوه و شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان نیگه‌رانیه‌کانی ئێران له به‌هێز بوونی به‌ره‌ی دژه مالیکیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ئینتیسار عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه.
ئینتیسار عه‌لی ده‌ڵێت هه‌رگیز نکوڵی له‌وه ناکرێت که وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌ستێوه‌ردانیان هه‌یه له ناوچه‌که‌دا و به تایبه‌تیش له عێراقدا که هه‌ر یه‌که‌یان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌رژه‌وندی هه‌یه له عێراق و هه‌روه‌ها فشاریشیان هه‌یه بۆ سه‌ر گه‌لێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی و له‌م نێوه‌نده‌شدا تاران و ئانکه‌ره له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌دان.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌شڵێت ئه‌گه‌ریش به‌راوردێک له نێوان ئێران و تورکیادا بکرێت ئه‌وا به‌بێ هیچ گومانێک ده‌ستی ئێرانیه‌کان به تایبه‌تی له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقیش زیاتره به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه تایبه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌کانی عێراقدا هه‌یه‌تی.
زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی له هه‌ڵوێستی سه‌دریه‌کاندا هاته ئاراوه سه‌باره‌ت به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیر به‌هۆی فشاره‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه بووه، وه‌ک ده‌ڵێن به مه‌به‌ستی پاراستنی ماڵی شیعه له عێراقدا.
به‌ڵام ئینتیسار عه‌لی له لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ناتوانێت ئه‌و ڕوانینه پشتڕاست بکاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌لئه‌حرار له په‌رله‌ماندا باسی ده‌کات ئه‌وه‌یه گۆڕانی هه‌ڵوێستی سه‌دریه‌کان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نییه به فشاری ئێران و مل دان بێت بۆ فشاره‌کانی ئێران ، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌ندامانی ئه‌لئه‌حرار باسیان کردووه به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ناخه‌نه پشت به‌رژه‌وه‌ندی هیچ وڵاتێکی تره‌وه و ده‌شڵێت ئه‌و گۆڕانه له هه‌ڵوێستی سه‌دریه‌کاندا وه‌ک ده‌رفه‌ت دانه به هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق تا چاکسازی بنه‌ڕه‌تی بکات و عێراق له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بکات. وه ده‌شڵێت هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌ندامانی ئه‌لئه‌حرار گۆڕانێکی بنچینه‌یی نییه له‌و هه‌ڵوێسته سه‌ره‌کیه‌ی پێشتر هه‌یانبووه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه یان لێپێچینه‌وه له نوری ئه‌لمالیکی، به‌ڵکو بۆ خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنه له‌و پڕۆژه‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هه‌یه‌تی بۆ چاکسازی له وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش ده‌شێت وه‌ک ده‌رفه‌تێک بێت تا هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌و وابه‌سته‌ییانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بۆ جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌کانی وه‌ک ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر و ڕێکه‌وتنی نه‌جه‌ف.
ئینتیسار عه‌لی ده‌شڵێت ئه‌ندامانی ئه‌لئه‌حرار جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی هه‌رگیز چاکسازی به‌بێ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه ناکرێت.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق بۆخۆی له‌و بڕوایه‌دایه هه‌وڵه‌کانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ چاکسازی له عێراقدا دره‌نگ کهوتووة و ده‌شڵێت بڕوای وا نییه سه‌ر بگرن.
ئینتیسار ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌و چاکسازیانه سه‌ربگرن، چونکه ئه‌م کابینه‌یه‌ی حکومه‌ت ته‌نها نزیکه‌ی دوو ساڵ یان دروست تر ساڵیک و هه‌شت مانگی ماوه. ئه‌گه‌ر هاتوو چاکسازیه‌کان بنه‌ڕه‌تی بن و به خێراییش بکرێن و جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌کانی له خۆ بگرن و متمانه‌شی تیادا بێت بۆ جێبه‌جێکردنیان، ئه‌وا ده‌شێت گوڕانێک له هه‌ڵوێسته‌کاندا بێنێته ئاراوه به‌ڵام ئایا کاتی ته‌واو به‌ده‌ست هاوپه‌یمانی نیشتیمانیه‌وه هه‌یه تا بتوانێت ئه‌و چاکسازیانه بکات که بۆ سه‌قامگیری و جێگیر بوونی ڕه‌وشی سیاسی پێویستن؟
ئینتیسار عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین و بنه‌ڕه‌تیترین چاکسازی له عێراقدا هێنانه ئارای متمانه‌یه له نێوان لایه‌نه ڕکابه‌ره‌کاندا و گێڕانه‌وه‌ی هیوایه بۆ عێراقیه‌کان که وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ستی بێهیوایی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر عێراقیه‌کاندا به‌رامبه‌ر نادیاری ئاینده‌یان.