ئه‌نوه‌ر حوسه‌ێن په‌ناهی یه‌کێک له چالاکانی کورده که نزیکه‌ی چوار ساڵه له زیندانی سنه دایه و له بارێکی ته‌ندروستی ناڵهباردایه و پێویستی به تیمارکردنه له ده‌روه‌ی زیندان. کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له‌به‌رامبه‌ردا داوای 250 ملیۆن تومه‌نیان کردوون بۆ رێگا پێدان له چونه ده‌روه بۆ تیماریکردنی پزشکی.
ئه‌مجه‌د حوسه‌ێن په‌ناهی برای ئه‌نوه‌ر حوسه‌ێن په‌ناهی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کاک ئه‌نوه‌ری برام له 15/8 /1386 شمسی له لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیه‌وه به هیچ ده‌لیلێکی ئه‌منیه‌تی وه یاخود سیاسی گیراوه و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و هه‌ر له‌و کاته‌دا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له بێده‌نگیدا له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی قروه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر نامرۆڤانه له ئه‌شکه‌نجه‌گای بازداشتگای ئیتلاعاتی قروه به‌سه‌ری برد و له‌و کاتدا زۆر توشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه بوو و شکهستنی دوو دهندهی و له‌ده‌ستدانی یه‌کێک له کلیه‌کانی، په‌ناهی ده‌ڵێت به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا به‌رپرسانی زیندانی سنی له ژێر گوشاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات خودداریان کردوه له‌وه‌ی کاک ئه‌نوه‌ری برام بگواستنه‌وه بیمارستان و تیماری بکرێت.