ڕۆژ به ڕۆژ گه‌مارۆکان له‌سه‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران توندتر ده‌کرێن و بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه یه‌کێتی ئه‌وروپا کڕینی نه‌وت له ئێران به ته‌واوه‌تی ڕابگرێت. به‌لایه‌کی دیکه‌وه رؤژی پێنچشه‌ممه ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆکانی له دژی ئه‌و وڵاتانه توندتر کردوو که‌وتنه‌کاره‌وه. به‌ڵام چین و سه‌نگاپوری نه‌گرته‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی چین و سه‌نگاپور به شێوه‌یه‌کی مه‌زن کڕینی نه‌وتیان له ئێران که‌م کردۆته‌وه.
شه‌ریف به‌هروز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پێموایه ئه‌گه‌ر بێتوو له باره‌ی ئابوورییه‌وه خه‌ڵکی ئێران فشارییان زیاتر بۆ بێت و که‌ل و په‌لی پێویست بوونی نه‌بێت، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌ش و هه‌وا توند‌و ناخۆشه سیاسییه‌ی که باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا داگرتووه و ئه‌گه‌ر له شوێنێک ڕاپه‌ڕینێک به‌رپا بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌ند ساڵێک له‌وه‌پێش ڕوویدا ئه‌وا خه‌ڵك زیاتر له جاران به په‌رۆشه‌وه ئاماده‌ده‌بن بێنه مه‌یدان و به‌تامای گۆڕینی ڕژێم بن.
شه‌ریف ده‌شڵێت مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که به‌هیچ جۆرێک نایه‌وێت ئه‌وه نیشان بدات فشار و جه‌ختی نێونه‌ته‌وه‌یی کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م ڕژێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته ڕاست، ماوه‌كه‌ی 8:31 خوله‌که.