Accessibility links

ڕوانگە: ڕووداوەکانی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢١دا


خۆپێشاندان له‌ سنە - مەیدانی ئیقباڵ - ئارشێڤ
خۆپێشاندان له‌ سنە - مەیدانی ئیقباڵ - ئارشێڤ

لە ساڵی ٢٠٢١ی زاینیدا، گەلێک ڕووداو بە تایبەتی لە کوردستانی ئێران سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی راکێشا لە دەمێکدا گرتن، بەندکردنی چالاکان بەردەوام هەبوو. لەهەمان کاتدا خۆپێشاندان و مانگرتن بە شیوەی جۆراوجۆر لە شارەکاندا روویداوە.

لە بەرنامەی روانگەی ئەم حەوتووە دا ئارێز دارا پوور، چالاکی سیاسی

و خالید محەمەد زادە رۆژنامەنووس رووداوەکانی سالی رابردوو بە تایبەت لە کوردستان ئێراندا هەلدەسەنگێنن.

ئارێز داراپور، چالاکی سیاسی دەڵیت، سەرەڕای خۆپێشاندانەکانی بەربڵاو لە کوردستان هێشتا کۆماری ئیسلامی بەرنامەیەکی ڕوونی بۆ وەڵامدانەوە بە داخوازییەکانی مامۆستایانی نیە و وەک خۆی دەڵێت کە "لە چوارچێوەیەکی بەرفرەوانتر دا، داوای ئازادکردنی بەندکراوەکانیان دەکەن."

ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی
ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی

محەمەزادە دەڵێت، "خۆپێشاندان لە کۆمەڵگای کوردییدا خواستێکی گشتییە کە بە هۆی وەڵام نەدانەوە بە داخوازییەکان و بەردەوامی سەرکوتکارییەکان ناوە ناوە ڕوودەدەن."

کۆمەڵی چالاکانی مەدەنی لە کوردستانی ئێراندا لە بواری جۆراوجۆردا چالاک بوونە؛ لە ئەم پەیوەنییەدا، داراپور دەڵێت کە مەرج نیە چالاکانی مەدەنی ئەندامی پارتێکی سیاسی بێت چونکە "زۆرینەی ئەو چالاکانەی کە ئێستا لە بەندیخانەنە دان بە هۆی کاری مەدەنی گیراون، "بۆ وێنە زارا محەمەدی کە ئێستا لە بەندیخانەیە، ئەندامی هیچ حیزبێکی سیاسی نیە."

خالید محەمەد زادە، رۆژنامەنووس
خالید محەمەد زادە، رۆژنامەنووس

محەمەدزادە شێدەکاتەوە کە ئەو کۆمەڵگای مەدەنێیە پێناسەی تایبەتی خۆی هەیە و "لانی کەم لە چل ساڵی رابردوودا، هیچ فەزایەکی سیاسی بۆ چالاکی سیاسی نەماوەتەوە؛ حیزبە سیاسییەکان قەدەخەکراون و ئەم بۆشاییە لە ڕێگای کۆمەڵگای مەدەنییەوە چل ساڵە کاری لە سەردەکرێت."

هەروەها دەڵێت، کۆمەڵێک لە ڕێکخراو و چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی سەرەڕای هەموو کێشە و ئاستەنگەکان هەوڵی خۆیان درێژە پێدەدەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:17 0:00


XS
SM
MD
LG