Accessibility links

ڕوانگە: کاردانەوەکان لە بەرامبەر زیندانیکردنی زارا محەمەدی لە نێو خەڵکدا


زارا محەمەدی، ماموستای زمانی کوردی، نیگارکێش : لوقمان ئەحمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا
زارا محەمەدی، ماموستای زمانی کوردی، نیگارکێش : لوقمان ئەحمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا

بەندکردنی زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی کە لە ٨ی مانگی یەکی ٢٠٢١ دەستی پێکرد، بووە هۆی ئەوەی لە چەندین شاری کوردستانی ئێراندا خۆپێشاندان ساز بکرێت و خەڵک هاوسۆزی خۆیان بۆ زارا نیشان بدەن. هەروەها مامۆستایان لە سەرانسەری ئێران درێژە بە خۆپێشاندانەکان دەدەن و داوای ئازادکردنی زارا و ماموستایانی تر دەکەن.

لەو ئەڵقەیەی ڕوانگەدا، مەسعود کورد پور، رۆژنامەوان و ئەرسەلان یار ئەحمەدی لە ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو کاردانەوەی بەندکردنی زارا لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا هەڵدەسەنگێنن و زانیاری نوێ سەبارەت بە درێژەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران تاوتوێ دەکەن.

کورد پور دەڵێت، سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر زارا دا کە پێشتر دە ساڵ بوو پاشان سزاکەی بۆ پێنج ساڵ کەمکرایەوە "لە کوردستانی ئێران کاردانەوەیەکی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا بە تایبەت لە سۆشیال میدیادا، خەڵکیش نیگەرانی خۆیان لەسەر بەندکردنی ئەو مامۆستایە دەربڕی."

یار ئەحمەدی ئاماژە بەوە دەکات کە" لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دۆسیەی زارا زۆرترین دەنگدانەوەی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا هەبووە" هەروەها چەندین هەڵمەت لەو بارەیەوە ڕێکخران، بەندکردنی زارا کۆدەنگییەکی باشی لە نێو پارچەکانی تری کوردستاندا پێک هێنا."

هەروەها کورد پور ئاگایی دەدات لەوەی کە یەکێک لە داخوازییەکانی مامۆستایان بە جێگەیاندنی بەندی ١٥ی یاسای کۆماری ئیسلامییە کە ڕێگا بە خوێندن بە زمانی دایک دەدات بەڵام چەندین ساڵە ئەو یاسایە جێبەجێ نەکراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:59 0:00


XS
SM
MD
LG