Accessibility links

کۆشکی سپی دەڵێت چاوەڕوانی دەکرێت جۆو بایدن و ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی گلاسکۆ چاویان پێک بکەوێت


چاوەڕوانی دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیپ ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەیی لە سەر ژینگە حەوتووی دابێت چاویان پێک بکەوێت، وەک پێنجشەممە راویژکاری ئاسایشی نیشتمانی جەیک سولیڤان گوتی.

سولیڤان گوتی، "پشتراست نەکراوەتەوە، بەڵام ئێستا چاوەروانی ئەمە دەکەین."

ئەردۆغانیش پشتراستی ئەو چاوپێکەوتنەی کردبوو کە بۆی هەیە گۆڕانی بە سەر دابێت. وەک میدیای تورکیا چوارشەمە رپۆرتی کرد کە گوتبووی، "وێدەچێت ئێمە بە جێگای رۆم لە گلاسگۆ چاومان پێک بکەوێت."

ئەو چاوپێکەوتنە، کە دەبێتە دووهەم کۆبوونەوەی رێبەران لە وەتا بایدن بە سەرۆک هەڵبژێردراوە، لە دمێکدا دێت کە تورکیا هەوڵ دەدات قەرەبوو کردنەوەی یەک ملیارد و چوار سەد ملیۆن دۆڵاری بۆ بکرێت دوای ئەوەی ئەمەریکا، تورکیای لە پرۆگرامی جێتی ئێف ٣٥ دەرهاویشت چونکە سیستمی بەرگری موشەکی روسیای کریبوو.

ئەو چاوپێکەوتنە دوای گرژییەکی دیپڵۆماتی نوێ دێت کە ئەردۆغان هەرەشەی ودەرنانی باڵیۆزی ئەمەریکا و ٩ باڵیۆزی وڵاتی دیکەی رۆژئاوای کرد لە بەر ئەوەی پشتیوانیان لە یەک لە رێبەرانی بەندکراوی کۆمەڵگای مەدەنی کرد.
ئەوە یەکەم بەشداری بایدن لە کۆبوونەوەی لوتکەیی ٢٠ وڵاتی پێشەسازی لە رۆمە لە کۆتایی حەوتوو دایە پێش ئەوەی بۆ کۆنفرانسی کەش و هەوا بچێت کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێک هاتووە، کە یەکشەمە دەست پێدەکات و تا ١٢ی مانگی ١١درێژەی دەبێت.

XS
SM
MD
LG