دکتور جەعفەر حامیدی لەم ئەڵقەیەی پۆدکەستی ڕوانگەدا سەبارەت بە ئەزموونەکانی خەڵک و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان لە دوای شۆڕشی 1979ی زایینیدا دەدوێت کە زوویەکی دوای نەمانی ڕێژیمی پاشایەتی خەڵک هیوادار بوون کە ئامانجی خودموختاری وەک شێوەیەک لە مافی دیاریکردنی چارەنووس لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێت
سەرەڕای بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەرانی ئیسڕائیل هیچکام لە لایەنەکان دەنگی زۆرینەیان نەهێنا کە لایەنێک بە تەنیا حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە پێک بهێنێت. بەلەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی ئیسرائێل بەرانبەر ئێران چیا عەلیار چالاکوانی سیاسی پێی وایە مەسەلەی ئێران پرسی سەرەکی ئاسایش و پاراستنی تەواوی ئیسرائیلە
لە دوای شۆڕشی 1979 لە ئێران، ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان چاوەڕوانیان لە حکومەتی ئێران ئەوە بوو مافەکانی کورد و هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئێران دابین بکات، بەڵام حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی بۆ سەر کوردستان دەست پێ کرد و خەڵک توانیان بەرامبەر ئەو هێرشە بوەستنەوە.
پۆدکاستی ئەمجارەی ڕوانگە ئاوڕ دەداتەوە لە سەردەمی شۆڕشی ساڵی 1979 لە ئێران و داخوازییەکانی گەلی کورد سەبارەت بە مافە نەتەوایەتییەکانی. تێکۆشەری سیاسی برایم قەزاق لەسەر ئەم پرسە دەدوێت.
چالاکی سیاسی کەریم ئەڵلاوەیسی لەم ئەڵقەیەی ڕوانگەدا دەگەڕیتەوە بۆ ساڵەکانی سەرەتایی شۆڕش و دەستپێکی تێکۆشانی لە یەکیەتی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و هەروەها قۆناخی خەبات لە شاخ .
یەکەم پادکەستی ڕوانگە لە ساڵی 2026ی زایینی ئاوڕێک دەداتەوە لەسەر چوار ساڵ پێش کە سەرهەڵدانێک لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە دەستی پێکرد و پاشان بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ناسرا.
ئایا شۆڕشی ژنان دەبێتە هۆی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران؟ ئایا داهاتووی ئەم خۆپیشاندانانە بەرە و کوێ دەچێت؟. ئایا ژنان و نەتەوە بندەستەکان دەتوانن مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەستەبەر بکەن. ئەم پرسانە و چەندین پرسی تر لەگەڵ ماریا قەڵوەزی ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مافەکانی ژنان لەم بەرنامەیەدا تاوتوێ دەکرێن.
ئایا لە جیاوازی نێوان خۆپیشاندانەکانی ئێستا و ڕابردوو کورد لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە لە ئێراندا؟ئایا هیوایەک هەیە بۆ کرانەوەی ئازادیە تاکە کەسییەکان لەم وڵاتەدا. ئەم پرسانە بە میوانداری ئارێز محەمەدی چالاکی مافەکانی مرۆڤ و خوێندکاری کۆمەڵناسی و سەلاح عەباسی چاودێری سیاسی تاوتوێ دەکرێن.
ئایا کوژرانی ژینا دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە تیشکخستنە زیاتری سەر مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا؟ کوشتنی ژینا چ کاریگەرییەکی دەبێت بەسەر دۆسێی مافەکانی ژنان لە ئێراندا؟ ئەم پرسیارانە و چەندین پرسی تریش لە بەرنامەی ئەم جارەی ڕوانگەدا تاووتوێ دەکرێت.
ئایا ئەمەریکا و ئێران نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناوکی؟ ئایا ڕێککەوتنەکە ڕێگری لە تاران دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی؟ ڕێککەوتنی ناوکی لە بەرژەوەندی کێدایە؟ ئەم پرسانە و چەندین پرسی دیکە لەم بەرنامەیەدا لەگەڵ ئارش ساڵح شیکەرەوەی سیاسی و دکتۆر مەجید حەقی چالاکوانی سیاسی تاوتوێ دەکرێن.
چەند ڕۆژ پیش ئێستا نوێنەرانی پەرلەمانی بەلجیکا پرۆژه یاسای "په یمانی هاریکاری نێوان ئێران و بەلجیکایان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیانی هەردوو وڵات" پەسەندکرد و شارەزایان دەڵێن پەسەندكردنی ئەم پرۆژەیاسایە دەستپێکی گەڕانەوەی ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپلۆماتكاری ئێرانییە بۆ تاران کە سزای 20ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە
زیاتر نیشـان بده