ژمارەیەک لە خانمان لە کوردستانی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامیـیەوە بەندکراون و وەک ڕێکخراوە جیهانیـیەکان لە ڕاپـۆرتەکانیاندا باسی لێوە دەکەن ئەو خانمانە لە دۆخێکی نالەباردا دەژین. کۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا وەڵامی ئەو داخوازیـیانەی جیهانی نەداوەتەوە.
کۆمەڵێک لە چالاکوانانی کورد لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە بەلجیکا ڕێکخراوێکیان بە ناوی "پەنا" دامەزراند کە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو پەناخوازانەیە کە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا چاوەڕوانن بە فەرمی وەک پەنابەر پەسند بکرێن.
حەوتووی رابردوو، خاڵۆ میرزا حوسێن پەناهی کە لە نەخۆشخانەی سنە کۆچی دوایی کرد، تەرمەکەی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیرا. خاڵۆ میرزا بابی ڕامین حوسێن پەناهییە کە 3 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دوو گەنجی دیکە بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مورادی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە ئیعدام کران.
عومەر کەریمی، خەڵکی قارنێ و شاهیدی ڕووداوەکە و دیاکۆ مورادی، لێکۆڵەر دەڵێن ئەم تاوانە کە 40 ساڵ لەمەوبەر ئەنجامدراوە، هەتا ئێستا ڕژێمی ئێران کەسی لەسەر سزا نەداوە و هێشتا تاوان لە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە شێوەیەکی تر.
دوای شۆڕشی ئێران لە 2 ی مانگی نۆی 1979 ی زاینی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە پێکهاتبوون لە پاسدار و بەسیج هێرشیان بردە سەر گوندی قاڕنێ لە نزیک شاری نەغەدە و زیاتر لە 40 کەس لە خەڵکی ناوچەکەیان کوشت.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی Amnesty International لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت ئەو ڤیدیۆیانەی لە کامێراکانی چاودێری ناو بەندیخانەی ئەوین لە تاران دزەیانکردووە، کۆمەڵێک دیمەنی بێزارکەر پیشان دەدەن کاتێک بەندکراوان ئەشکەنجە دەدرێن و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت.
بە دوای کوژرانی گەنجێکی کورد لە شاری نەغەدە لە ڕێکەوتی 8 ی مانگی هەشتی 2021 ، ئاڵۆزی و خۆپێشاندان لەو شارەدا ئەنجام درا، کە بە پێی سەرچاوەی باوەڕپێکراو لە نێوان 30 هەتا 40 کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکاندا بە هۆی دەستدڕێژی گولـلەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون و گەنجێکیش کوژراوە.
سەڵاح پیرۆتی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ڕوانگەی بۆ ئەم بابەتە تەرخان کرد و دکتۆر حوسێن نیاز – پارێزەر و ئەحمەد ئەسکەندەری – شارەزای سیاسی میوانی بەرنامەکە بوون.
ماوەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە پارێزگای خوزستانی ئێران بەهۆی کەمی ئاوەوە سەری هەڵداوە. لە ئێستادا دەگوترێت خۆپیشاندانەکان بۆ پارێزگاکانی تری ئێران تەشەنەی سەندووە.
بەپــێی ڕاپۆرتەکان کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە، لەوانە هەڕەشەکردن لە جودابیران و تەنانەت ڕفاندنیشیان لە دەرەوەی وڵات.
سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕووحانی هوشداری دەدات کە لە لای باشور و باشوری خۆرهەڵاتی وڵاتەوە لە مەترسی شێوازێکی دیکەی ڤایرۆسی کورۆنادان و پێویستە زۆر وشیار بن. میوانەکانی بەرنامە رەخنە لە حکومەتی ئێران دەگرن کە هەر لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی جیدی لە هەوڵی بەربەرەکانی بەرامبەر بە پەتای کوڕۆنا نەبووە.
زیاتر نیشـان بده