Follow Us
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرما لە دەڤەری ئامێدی، سەر بە پارێزگای دهۆک، دانیشتووانی گوندی ئازادی ڕووبەڕووی نیگەرانیی دابینکردنی پێداویستییەکانی گەرمکردنەوە بوونەتەوە. بەگوتەی دانیشتووان، بەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنی و کەمیی توانای دارایی، وای کردووە زۆربەی خێزانەکان نەتوانن سووتەمەنیی پێویست دابین بکەن
هەموو بەیانییەک کرێکاران لە ناوەڕاستی دهۆک کۆدەبنەوە بە هیوا و ئومێدی دۆزینەوەی کار. بەڵام نە دڵنیاییان لە دۆزینەوەی کار هەیە و نە یاسایەکی ڕوون مافەکانیان دەپارێزێت؛ ڕۆژێک کار دەکەن و ڕۆژێکی تر بێکار دەگەڕێنەوە.
لە زانکۆی ئاکرێ لە هەرێمی کوردستان، خوێندکاران هەموو دووشەممەیەک جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی لەبەر دەکەن بۆناو هۆڵەکانی خوایندن ئامانج لێی پاراستنی کولتوری کوردییە لەناو زانکۆکاندا.
چاودێرانی تەندروستی دەڵێن لە دهۆک ڕێژەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک بە شێوەیەکی "مەترسیدار" بەرز بووەتەوە. زانیاری زیاتر لەو ڕاپۆرتەدایە.
شاری مێژوویی ئامێدی تەنیا بە جوانی سروشتی و مێژووەکەیەوە بەناوبانگ نییە، بەڵکو تەحینەکەشی خواستێکی زۆری لەسەرە.
ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ لە ناوچەکەدا بە نایابی هەنجیرەکانی بەناوبانگە، بە شێوەیەک لە وەرزی ئەو میوەیەدا خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن.
فرۆشیارانی شاری دهۆک دەڵێن بازاڕەکانی ئەو شارە بە درێژایی ڕۆژ جۆڵییەکی زۆر کەمیان تێدایە و تەنها دەمەو ئێوارە جموجۆڵەکان دەست پێ دەکەن. دەڵێن ڕوون نییە کە هۆکارەکەی دۆخی ئابوورییە یان گۆڕانی کلتوری کاتی سەردانکردنی بازاڕەکانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە.
هاووڵاتیان لە ناوچە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت ناوچەی بەرواری باڵا دەڵێن هەزاران داری دارستانەکان دەبرێن و دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا.
ژینگەپارێزێکی شاری دهۆک دەڵێت لەگەڵ خێزانەکەی بڕیاریان داوە بە ئەنجامدانی پرۆژەیەک بۆ چاندنی یەک ملیۆن نەمام بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و بەرزکردنەوەی جوانی ناوچەکە و پەرەپێدانی باخچەکان.
لە شاری دهۆک، کچانی خاوەن بەهرەی وەرزشی بەشداری خولی ڕاهێنانی کیک بۆکسێن دەکەن و سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.