Follow Us
زانکۆی کۆبانی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای سوریا بە گرێدانی زانکۆکە بە زانکۆی حەلەب ڕەتدەکاتەوە. سەرۆکایەتیی زانکۆکە داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد لە بڕیارەکانی پاشگەز ببێتەوە.
دەیان شەرڤانی کوردی ڕۆژئاوا لە چەند مانگی ڕابردوودا بێسەروشوێن بوونە و پشتڕاست کراوەتەوە کە هەندێکیان لە زیندانەکانی حکومەتی سوریان. کەسوکاریان داوای یەکلاییکردنەوەی چارەنووسیان دەکەن.
لێدوانەکانی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی کەجەکە سەبارەت بە ڕۆژئاوا و ڕەخنەکانی لە مەزڵوم عەبدی بوونەتە بابەتی گفتوگۆی کورد لە ڕۆژئاوا.
زۆری پاشماوەی شەڕ و مین بوونەتە بەربەستێک لە بەردەم گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ گرێ سپی و لیژنەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو ناوچە کوردییەش باس لەوە دەکات کە دەبێت حکومەتی سوریا بەڵێنەکانی بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە جێبەجێ بکات.