Follow Us
لە هەرێمی کوردستان 15 هەزار زیندانی سیاسی سەردەمی ڕژێمی پێشوو هەن و 11 ساڵە مووچەکانیان ڕاگیراوە. ئەو زیندانیانە داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی مووچەکانیان دەکەن و دەڵێن دەبێت حکومەتی ناوەندی لە بەغدا ڕێگە بە خەرجکردنی ئەو پارانە بدات.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروستکردووە و نادڵنیایی لە بازار بووەتە هۆی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار.
شاری دهۆک میدوانداری فیستیڤاڵێکی گەورەی ئەدەبی دەکات، تێیدا ئەدیبانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆبوونەوە بۆ تاووتوێکردنی دۆخی ئەدەبی کوردی.
کۆنفرانسێکی ئەدەبی بە ناوی "فێستیڤاڵی ئەدەبی کوردستانی گەورە" لە شاری دهۆک، بە بەشداریی نووسەران و شاعیرانی سەرتاسەری کوردستان بەڕێوەچوو.
هەرچەندە حکومەتی عێراق ئەم ڕۆژەی وەک "ڕۆژی سەروەری" ڕاگەیاندووە، بەڵام بەشێک لە گرووپە ئایینی و نەتەوەکانی پارێزگاکانی موسڵ و شنگال ترسیان لەوە هەیە کە ئەم کشانەوەیە ببێتە هۆی هەڕەشەی ئەمنی نوێ و ئاوارەبوون و گەڕانەوەی داعش.
دوابەدوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، ئێستا بوونی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێم بووەتە بابەتی گفتوگۆ. شارەزایان شیکاری ئەو پرسە دەکەن.
خەڵکی شنگال باس لە یەکخستنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) و ئاسایشی ئێزیدخان لە ناو هێزەکانی عێراق دەکەن. ڕاپۆرتەکەی خەتاب عومەر وردەکاری زیاتر دەخاتە ڕوو.
خێزانە ئێزدی و ئاوارەکانی شەنگال ساڵانێکە ژیانێکی سەخت لە کەمپەکاندا بەسەر دەبەن، هەرچەندە هێشتا مەرجەکانی گەڕانەوەیان تەواو نەبووە، بەڵام خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.